Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سێ په‌رله‌مانتاره‌كه‌: مه‌به‌ستمانه‌ مه‌ترسی بڕینی موچه‌ی هه‌رێم چاره‌سه‌ربكه‌ین

په‌یام

چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی كورد له‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق راگه‌یه‌ندراوێكیان بلاَوكرده‌وه‌ و رایده‌گه‌یه‌نن مه‌به‌ستیانه‌ به‌ چاره‌سه‌ری یاسایی و ده‌ستوری مه‌ترسی بڕینی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌یه‌كجاری چاره‌سه‌ر بكه‌ن.

دانیشتنێكی دیكه‌ی دادگای فیدڕاڵی عێراق له‌باره‌ی سكاڵاكه‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم به‌ڕێوه‌چو، دواتر دانیشتنه‌كه‌ بۆ پێنجی مانگی ئاب دواخرا.

هه‌ریه‌كه‌ له‌ ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید، له‌ فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامی و سه‌ركه‌وت شه‌مسه‌دین و هۆشیار عه‌بدوڵا، په‌رله‌مانتارانی عێراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا رایانگه‌یاندوه‌، ئه‌مرۆ له‌ شاری به‌غدا دانیشتنێكی دیكه‌ی سكاڵاكه‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق له‌ سه‌ر وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ دادگای فیدراڵی عێراق به‌ڕێوه‌چوه‌، له‌ نزیكه‌وه‌ به‌شداربوین و چاودێری به‌ڕێوه‌چونی دانیشته‌كه‌ بوین.

ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ ده‌ڵێن، گرنگه‌ مه‌له‌فی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان به‌شێوه‌ی ده‌ستوری و یاسایی چاره‌سه‌ر بكرێت و داهاته‌كه‌ی بخرێته‌ خزمه‌تی هاونیشتیمانیانه‌وه‌.

ئه‌و سێ په‌رله‌مانتاره‌ی ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردوه‌، له‌ ماوه‌ی ڕابردودا له‌به‌رئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ره‌كان ئیتیفاقیی سیاسیی بون نه‌ك یاسایی وه‌ك خۆیان جێبه‌جێنه‌كراون و له‌به‌رامبه‌ریشدا خه‌ڵك باجه‌كه‌ی داوه‌ و فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بێ موچه‌ بون، بۆیه‌ مه‌به‌ستمانه‌ به‌ چاره‌سه‌ری یاسایی و ده‌ستوری مه‌ترسی بڕینی موچه‌ به‌یه‌كجاری چاره‌سه‌ر بكه‌ین.

292 جار خوێندراوەتەوە
17/06/2019

بابەتی زیاتر