Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

محەممەد مورسی، سەرۆکی كوده‌تاله‌سه‌ركراوی میسر کۆچی دواییکرد

په‌یام

ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمی میسر رایگه‌یاند: محەممەد مورسی لە کاتی بەڕێوەچوونی پرۆسەی دادگاییکردنیدا لەهۆش خۆی چووە و لەکاتی گەیاندنی بە نەخۆشخانەش کۆچی دواییکردووە.

محەممەد مورسی یەکەم سەرۆک بوو لەدوای شۆڕشی خەڵکی میسر لە 2011 هەڵبژاردنی بردەوە و بووە یەکەم سەرۆکی مەدەنی ئەو وڵاتە. بەڵام لەدوای خۆپیشاندانەکانی 2013 لەلایەن عەبدولفەتاح سیسی، وەزیری بەرگریی ئەوکات و سەرۆکی ئێستای میسر لەسەرکارلادرا و دەستگیرکرا.

دوای دەستگیرکردن و زیندانیکردنی لەگەڵ چەندین بەرپرس و سەدان ئەندامی ئیخوان موسلیمین، محەممەد مورسی جارێک حوکمی لە سێدارەدان و جارێکیش سزای زیندانی هەتاهەتایی بۆ دەرچوو، بەڵام دواتر دیوانی باڵای میسر سزای لەسێدارەدانی محەممەد مورسی و ژمارەیەك بەرپرسی دیكەی ئیخوان موسلمینی هەڵوەشاندەوە، لەوانەش محەممەد بەدیع. 

پێشتر لەسەردەمی دەسەڵاتی حوسنی موبارەك، سەرۆکی میسر لە (1981 - 2011)، محەممەد مورسی بە تۆمەتی تیرۆر بە بەندکردنی هەتاهەتایی سزادرابوو. 

مورسی لە ساڵی 1951 لە پارێزگای شەرقیە لەدایکبووە. لە ساڵی 1979 ژیانی هاوژینی پێکهێناوە و باوکی پێنج منداڵ بوو. 

886 جار خوێندراوەتەوە
17/06/2019

بابەتی زیاتر