Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ته‌رمی‌ موحه‌مه‌د مورسی‌ به‌خاك سپێدرا


په‌یام
ته‌رمی‌ محه‌مه‌د مورسی‌ سه‌رۆكی‌ زیندانیكراوی‌ میسر له‌ رێوڕه‌سمێكی‌ ئه‌منیی‌ توندا به‌خاكسپێردرا.

میدیا جیهانیه‌كان بڵاویانكرده‌وه‌ كاتژمێری‌ 5ی‌ به‌ره‌به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ ته‌رمی‌ موحه‌مه‌د مورسی‌ سه‌رۆكی‌ شه‌رعیی‌ زیندانیكراوی‌ به‌ ئاماده‌بوونی‌ كه‌سوكار و پارێزه‌ره‌كانی‌ به‌خاك سپێردرا.

مه‌راسیمی‌ به‌ خاكسپاردنه‌كه‌ له‌ رێوشوێنێكی‌ ئه‌منی‌ توندا به‌رێوه‌چوو، رێگه‌یان نه‌دواه‌ جگه‌ له‌ خانه‌واده‌كه‌ی‌ هیچ كه‌سێكی‌ دیكه‌ به‌شداری‌ تێدا بكات.

به‌پێی‌ زانیارییه‌كان ته‌رمی‌ مورسی‌ له‌ ناوچه‌ی‌ ئه‌لنه‌ر له‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ قاهیره‌ به‌ خاكسپێردراوه‌.

دوای مانه‌وه‌ی بۆماوه‌ی شه‌ش ساڵ له‌ زینداندا دكتۆر محه‌مه‌د مورسی سه‌رۆكی كوده‌تا به‌سه‌رداكراوی میسر به‌هۆی جه‌ڵده‌ی دڵه‌وه‌ كۆچی دوایی كرد

محه‌مه‌د مورسی، سه‌رۆكی پێشوی میسر ساڵی 2012 له‌یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی دوای شۆرشی میسر به‌سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌ هه‌ڵبژێردرا و دوای ساڵێك له‌كوده‌تایه‌كدا له‌پۆسته‌كه‌ی دورخرایه‌وه‌ و دواتر ده‌ستگیركرا.

دوایی محه‌مه‌د مورسی رێوشوێنی ئه‌منی توند له‌زۆربه‌ی ناوچه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ گیراوه‌ته‌به‌ر و هێزێكی ئه‌منی زۆر له‌سه‌رجه‌م شاره‌كان و به‌تایبه‌ت قاهیره‌ی پایته‌خت بڵاوه‌یان پێكراوه‌.


2447 جار خوێندراوەتەوە
18/06/2019

بابەتی زیاتر