Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش: منیش وه‌ك مورسی به‌ ناحه‌ق ده‌ستبه‌سه‌رم


په‌یام

دادگاییكردنێكی‌ تری‌ هاوسه‌رۆكی پێشووی هه‌ده‌په‌، سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش به‌رێوه‌چوو تێیدا ده‌میرتاش رایگه‌یاند " مورسی ماوه‌یه‌كی زۆر ده‌ستبه‌سه‌ركرا و باسی له‌وه‌یش كرد كه‌ خۆیشی به‌ ناحه‌ق ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌ "

دانیشتنی دادگاییکردنه‌كه‌ ده‌میرتاش له‌ رێگه‌ی ته‌له‌كۆنفرانسه‌وه‌ له‌ گرتووخانه‌ی ئه‌دیرنه‌ كه‌ تیایدا ده‌ستبه‌سه‌ره‌ به‌شدار بوو. له‌و دانیشتنه‌دا هه‌ندێک له‌ په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په‌ و پارێزه‌ران له‌ هۆڵی دادگا ئاماده‌بوون.

ده‌میرتاش به‌ نیگه‌رانی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر كۆچی دوایی یه‌كه‌م سه‌ركۆماری هه‌ڵبژێردراوی میسر به‌ رێگه‌ی دیموكراسی، محه‌مه‌د مورسی ده‌ستی به‌ به‌رگری كرد و گیانله‌ده‌ستدانی مورسی له‌ زیندان به‌ "تاوان" له‌ قه‌ڵه‌مدا.

ده‌میرتاش باسی له‌وه‌ كرد كه‌ مورسی ماوه‌یه‌كی زۆر ده‌ستبه‌سه‌ركرا و باسی له‌وه‌یش كرد كه‌ خۆیشی به‌ ناحه‌ق ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌.

سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش ره‌خنه‌كانی له‌باره‌ی قۆناغی دادگا له‌ توركیا و پاكێچی چاكسازی دادگا له‌سه‌ر دادگاییكردنی به‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراوی خسته‌ڕوو و رایگه‌یاند "ئه‌گه‌ر ئازاد بكرێت هاوكار ده‌بێت بۆ قۆناغی ئاشتیی".


1156 جار خوێندراوەتەوە
18/06/2019

بابەتی زیاتر