Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وته‌بێژی یه‌كێتی: وته‌كانی مه‌حمود سه‌نگاوی گوزارشت له‌ سیاسه‌تی یه‌كێتی ناكات


په‌یام

لەتیف شێخ عومەر وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، سەبارەت بە وتەكانی مەحمود سەنگاوی، روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوەو رایگه‌یاندووه‌" ئەو ووتانەی هەڤاڵ مەحمود سەنگاوی كە بڵاوكراوەتەوە،  گوزارشت لە هەڵوێست‌و سیاسەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ناكات".

وتەبێژی رەسمی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند، بەهەموولایەكی رادەگەیەنین، ئەو ووتانەی هەڤاڵ مەحمود سەنگاوی كە بڵاوكراوەتەوە،  گوزارشت لە هەڵوێست‌و سیاسەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ناكات.

لەتیف شێخ عومەر وتەبێژی یەكێتیی راشیگه‌یاند، ئێمە سەرەرای رێزی تایبەتیمان بۆ كاك مەسعود بارزانی، پەیوەندییەكی دۆستانەی مێژوویی كۆمان دەكاتەوە. ئێستایش بەپەرۆشەوە، پێكەوە  هەنگاو بۆ پتەوكردنی ئەو پەیوەندییە دەنێین ‌و هەر دوێنێش لەمیانی كۆبونەوەی وەفدی دانوستانكاری هەردوولاماندا، جەخت لەسەر پێویستی فەراهەمكردنی كەشێكی ئارام و هێورو دۆستانە كرایەوە، تا بتوانین پێكەوە بە یەكگرتووی رووبەرووی مەترسیەكان ببینەوەو، پەلە بكەین لە تەواوكردنی پرۆسەی پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە چوارچێوەی رێكەوتنەكانی نێوانماندا.

وته‌بێژی یه‌كێتی ده‌شڵێت، دیسانەوە دووپاتی دەكەینەوە، كە تەنها لێدوان‌و ووتەكانی ووتەبێژی رەسمی یەكێتی گوزارشت لە ڕاو بۆچوون‌و هەڵوێستی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەكات.

مه‌حمود سه‌نگاوی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌میانه‌ی وتارێكدا كه‌ پێشكه‌شی ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندام و كادیرانی حزبه‌كه‌ی كرد" هێرشی توند ده‌كاته‌ سه‌ر  مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و به‌ "بچوك" ناوی‌ ده‌بات، راشیگه‌یاند كه‌ ئه‌گه‌ر پارتی‌ له‌سه‌ر  سیاسه‌تی‌ ئێستای‌ به‌رده‌وام بێت "هیچ مانعێكمان نییه‌ ئیداره‌ی‌ خۆمان داده‌نێین".

953 جار خوێندراوەتەوە
18/06/2019

بابەتی زیاتر