Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی: كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌شداری له‌ حكومه‌تدا ناكات


په‌یام

مامۆستا عه‌لی‌ باپیر، ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ كوردستان رایگه‌یاند، كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ به‌شداری له‌ حكومه‌تدا ناكات.

مامۆستا عه‌لی‌ باپیر، ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ كوردستان، له‌میانه‌ی‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌نووسیدا رایگه‌یاند "كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ به‌شداری له‌ حكومه‌تدا ناكات"

ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی راشیگەیاند، ئەو كابینەیەی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە پێكدەهێنرێت ئێمەی (كۆمەڵی ئیسلامی) تێدا نابێت، بەڵام پێمان خۆشە ئەو حكومەتە بەراستی حكومەت بێت‌و پێوەری مامەڵەكردن لەگەڵ خەڵكدا هاوڵاتی بوون و مرۆڤ بوون بێت نەك ئینتیمای حزبی و بنەماڵەیی.

مامۆستا عەلی باپیر ووتیشی، پێمان باشە پەرلەمانمان باشترین پەرلەمان بێت‌و تەعبیر لە ئیرادەی خەڵكی بكات، وە هەروەها حكومەت دەبێت حكومەتی هەموو لایەك بێت، بۆ ئێمە گرینگە كە هەر پۆستێك لە هەرێمی كوردستان هەیە حەقی خۆی بدرێتێ، بەلامانەوە گرینگ نییە لای كێیە، گرینگ ئەوەیە خزمەتی خەڵكی پێبكرێت.

مامۆستا عەلی باپیر، ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی راشیگەیاند، لەمێژە لەلای "ئەو" یەكلایی بوەتەوەو پێشتر رامانگەیاند ئەو بارودۆخە وادێتە پێش چاو كە بۆمان نەگونجێت لەو حكومەتەدا بەشداربین، بەشدارینەكردنیشمان مانای وانییە سەنگەر لە حكومەت بگرین، بە پێچەوانەوە هاوكار دەبین و پێمان باشە باشترین حكومەتمان هەبێت، چونكە حكومەت هی هەموو خەڵكە.

1148 جار خوێندراوەتەوە
18/06/2019

بابەتی زیاتر