Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

شاندێكی‌ حیزبه‌كانی‌ ڕۆژئاوای‌ كوردستان سه‌ردانی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامیی‌ كرد


په‌یام

شاندێكی‌ باڵای‌ حیزبه‌كانی‌ ڕۆژئاوای‌ كوردستان سه‌ردانی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامیی‌ كرد.

شانده‌كه‌ له‌ باره‌گای‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ سیاسیی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ له‌ شاری‌ سلێمانی‌، له‌لایه‌ن مامۆستا عه‌لی‌ باپیر، ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ و، د. محه‌مه‌د بامۆكی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سیاسی و، دیاری محه‌مه‌د و مامۆستا حه‌سه‌ن بابه‌كر ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی و، هیوا ڕه‌باتی ئه‌ندامی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی، پێشوازیی‌ لێ‌ كرا.

شاندی‌ حیزبه‌كانی‌ ڕۆژئاوای‌ كوردستان پێكهاتبوون له‌ شاهۆز حه‌سه‌ن هاوسه‌رۆكی په‌یه‌ده‌ و، محه‌مه‌د موسا سه‌رۆكی پارتی چه‌پی كورد و، جه‌مال شێخ باقی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی سووریا و، مسته‌فا مشایه‌خ جێگری سه‌رۆكی پارتی یه‌كێتیی دیموكراتی كورد. هه‌روه‌ها جیهان خه‌لیل نوێنه‌ری كۆنگره‌ ستار له‌ هه‌رێمی كوردستان و، سڵێمان عه‌ره‌ب نوێنه‌ری په‌یه‌ده‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان و، هۆشه‌نگ ده‌روێش نوێنه‌ری پارتی یه‌كێتیی دیموكراتی كورد له‌ هه‌رێمی كوردستان.

پاش كۆبوونه‌وه‌كه‌ شاهۆز حه‌سه‌ن سه‌رۆكی‌ شاندی‌ میوان ڕایگه‌یاند "ئامانج له‌ سه‌ردانه‌كه‌ دروستكردنی‌ یه‌كڕیزی‌ و ته‌بایی‌ و، گۆڕینه‌وه‌ی‌ بیروڕا بوو سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخی‌ كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌".
هه‌روه‌ها ستایشی‌ ڕۆڵی‌ ئه‌رێنیی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامییان كرد له‌ پرسه‌ جیاوازه‌كاندا...


229 جار خوێندراوەتەوە
18/06/2019

بابەتی زیاتر