Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عه‌بدوڵا مورسی: كاربه‌ده‌ستانی میسر رێگایان نه‌داوه‌ پرسه‌ بۆ باوكم دابنێین


په‌یام

عەبدوڵڵا، کوڕی محەمەد مورسی سەرکۆماری کۆچکردووی میسر رایگەیاند "کاربەدەستانی میسر رێگەیان پێ نەداین پرسە بۆ کۆچی باوکم دابنێین".

عەبدوڵڵا محەمەد مورسی لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی "کاربەدەستانی میسر نەوەک ھەر رێگەیان پێ نەداین پرسەیەکی واھا دابنێین کە لە ئاستی پلە و دەسەڵاتی باوکم بێت، بەڵکو رێگەشیان نەدا ھیچ کام لە ھاورێ و کەسە نزیکەکانمان، سەردانمان بکەن".

عەبدوڵڵا محەمەد مورسی سوپاسی ھەموو ئەو موسڵمانانەی کردووە کە لەسەر ئاستی ھەرێمیی و نێودەوڵەتی نوێژی غائب-یان لەسەر گیانی باوکی کۆچکردووی ئەنجامداوە.

رۆژی دووشەممەی رابردوو، محەمەد مورسی لە میانی دادگاییکردندا لە ھۆڵی دادگا کۆچی دوایی کرد کە ئەوەش لەسەر ئاستی ھەرێمیی و نێودەوڵەتی کاردانەوەی لێکەوتەوە.

محەمەد مورسی یەکەم سەرکۆماری میسربوو کە بە ھەڵبژاردن و بە شێوەیەکی دیموکراسی دەسەڵاتی گرتبووە دەست، بەڵام دواتر بەکودەتایەکی سەربازیی لە دەسەڵات دوورخرایەوە.

1243 جار خوێندراوەتەوە
19/06/2019

بابەتی زیاتر