Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

تره‌مپ بانگه‌شه‌كانی بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ساڵی 2020 ده‌ستپێكرد


په‌یام

دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، بانگه‌شه‌كانی بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا بۆ ساڵی 2020 ده‌ستپێكرد.

دۆناڵد تره‌مپ له‌ چواچێوه‌ی بانگه‌شه‌كانیدا، به‌ مه‌به‌ستی ناساندنی كارو به‌رنامه‌كانی بۆ چوار ساڵی داهاتوو، دیدارێكی جه‌ماوه‌ری له‌گه‌ڵ لایه‌نگرانیدا له‌ شاری ئۆلاندو سه‌ربه‌ ویلایه‌تی فلۆریدا ئه‌نجامدا.

تره‌مپ وتارێكی پێشكه‌ش كرد و تیادا باسی له‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ كرد كه‌ له‌ ساڵی 2016وه‌ تا ئێستا له‌ چوارچێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكایه‌تییدا به‌ده‌ستهاتوون.

سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌ به‌شێكی قسه‌كانیدا ووتی‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوودا ئه‌گه‌ر ده‌نگ به‌ دیموكراته‌كان بدرێت، ئه‌وا توندڕه‌ویی له‌ وڵاتدا زیاد ده‌كات.

بڕیاره‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا له‌ سێی مانگی تشرینی دووه‌می ساڵی داهاتوو به‌ڕێوه‌بچێت.


154 جار خوێندراوەتەوە
19/06/2019

بابەتی زیاتر