Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

مووشه‌كێك ئاراسته‌ی كۆمپانیای نه‌وتی ئیكسۆن مۆبیل-ی ئه‌مریكی له‌ پارێزگای به‌سره‌ كراوه‌


په‌یام

وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق رایگه‌یاند مووشه‌كێك ئاراسته‌ی كۆمپانیای نه‌وتی ئیكسۆن مۆبیل-ی ئه‌مریكی له‌ پارێزگای به‌سره‌ كراوه‌.

له‌ راگه‌یاندراوێكی شانه‌ی ئه‌منی سه‌ربه‌ وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراقدا هاتووه‌، مووشه‌كێكی جۆری كاتیۆشا به‌سه‌ر كۆمپانیای ئیكسۆن مۆبیل له‌ ناوچه‌ی به‌رجه‌سییه‌ سه‌ربه‌ پارێزگای به‌سره‌ كه‌وته‌خواره‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ سێ كه‌س برینداربوون.

هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ كه‌رتی نه‌وت له‌ به‌سره‌ ئاشكرایكرد دوای ئه‌وه‌ی باره‌گای  كۆمپانیای ئیكسۆن مۆبیل كرایه‌ ئامانج، له‌ ئێستادا له‌به‌ر پاراستنی گیانیان، ده‌ستكراوه‌ به‌ گواستنه‌وه‌ی كارمه‌ندانی كۆمپانیاكه‌ بۆ ناوچه‌ ئارامه‌كان.

140 جار خوێندراوەتەوە
19/06/2019

بابەتی زیاتر