Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئەڵمانیا دژایەتی خۆی بۆ بوونی دەوڵەتی كوردی رادەگەیەنێت


پەیام


راوێژکاری ئەڵمانیا دژایەتی خۆی بۆ دروستبوونی دەوڵەتی كوردی لە عێراق رادەگەیەنێت، بەڵام پشتیوانی هەلومەرجێكی هاوسەنگ دەكات بۆ كوردەكانی عێراق.

ئەنگێلا مێرکل، راوێژکاری ئەڵمانیا لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا لە شاری گوسلار لە ویلایەتی سەكسۆنیا رایگەیاند، وای نابینم دروستبوونی دەوڵەتی كوردی لە عێراق مایەی ئاشتی‌و سەقامگیری بێت لە ناوچەكەدا، ئێمە بە هەموو شێوەیەك پاڵپشتی یەكپارچەیی خاكی عێراق دەكەین.

راوێژكاری ئەڵمانیا راشیگەیاند، ئەوان پاڵپشتی ئەوەن كە هەلومەرجێكی هاوسەنگ و دادپەروەرانە بۆ كوردەكانی عێراق بڕەخسێندرێت‌و ووتیشی، ئەڵمانیا لە رابردوودا دژی ئەنجامدانی ریفراندۆم بووە لە هەرێمی كوردستان لە 25ـی ئەیلوولی 2017 . 

2567 جار خوێندراوەتەوە
20/06/2019

بابەتی زیاتر