Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پۆلیسی‌ سلێمانی‌: دوو كه‌س به‌تۆمه‌تی‌ دزینی‌ پاره‌ی‌ سندوقی‌ مزگه‌وت ده‌ستگیركران



په‌یام

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ رایگه‌یاند، دوو كه‌س به‌تۆمه‌تی‌ دزینی‌ پاره‌ی‌ سندوقی‌ مزگه‌وت ده‌ستگیركران.

پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ رایگه‌یاندووه‌، مه‌فره‌زه‌كانی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانی‌ سلێمانی‌ دو كه‌سیان ده‌ستگیركرد به‌تۆمه‌تی‌ ئه‌نجامدانی‌ چه‌ند تاوانێكی‌ دزیكردن له‌مزگه‌وتدا.

راشگه‌یه‌نراوه‌، پاش تۆماركردنی‌ تاوانێكی‌ دزینی‌ پاره‌ی‌ سندوقی‌ مزگه‌وت، مه‌فره‌زه‌كانی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوان لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكردو توانیان رۆژی‌ 2019/6/16 دو تۆمه‌تبار به‌ناوه‌كانی‌ (د، ئ، ك - ئـ، ح) ده‌ستگیر بكه‌ن.

پۆلیسی‌ سلێمانی‌ ئاشكرایكردووه‌، له‌ئێستادا هه‌ردو تۆمه‌تبار به‌فه‌رمانی‌ به‌رێز دادوه‌رو به‌پێی‌ ماده‌ی‌ 446 له‌یاسای‌ سزادانی‌ عێراقی‌ به‌ندن‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه‌.


259 جار خوێندراوەتەوە
20/06/2019

بابەتی زیاتر