Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌هۆی سكاڵایه‌كه‌وه‌ كه‌ له‌سه‌ری تۆماركرابوو؛ پارێزگاری كه‌ركوك چووه‌ به‌رده‌م دادگا


په‌یام

 پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ڕاكان سه‌عید جبوری، پارێزگاری كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت له‌ دادگای كه‌ركوك ئاماده‌بوو و وته‌ی لێوه‌رگیراوه‌، پاشان به‌ كه‌فاله‌تی 200 ملیۆن دۆلار ئازادكراوه‌.
به‌پێی‌ زانیارییه‌كان دادوه‌ری‌ كه‌یسه‌كه‌ی‌ راكان جبوری‌ له‌ دادگای‌ كه‌ركوك گۆڕاوه‌، دیار نیه‌ هۆكاری‌ گۆڕینی‌ دادوه‌ره‌كه‌ چی‌ بووه‌.

به‌ تۆمه‌تی به‌هه‌ده‌ردانی 950 ملیۆن دیناری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی  ژماره‌یه‌ك ناوچه‌ی سه‌ر به‌ پاریزگای كه‌ركوك ، له‌سه‌ر سكاڵای په‌رله‌مانتارێك ، هه‌فته‌ی رابردوو، دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌ستپاكی شاره‌كه‌، بڕیاری بانگهێشتكردن و ده‌ستگیركردنی بۆ ڕاكان جبوری پارێزگاری به‌وه‌كاله‌تی كه‌ركوك ده‌ركرد.

په‌پێی زانیاریه‌كانیش، كردنه‌وه‌ی ئه‌و دۆسیه‌یه‌ بۆ مانگی شوباتی ئه‌مساڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، كاتێك دیلان غه‌فور، په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی له‌ كه‌ركوك پرسی “به‌هه‌ده‌ردانی 950 ملیۆن دیناره‌كه‌ی” بردوه‌ته‌ داواكاریی گشتیی كه‌ركوك و له‌وێوه‌ كه‌یسه‌كه‌ جوڵێندراوه‌.

215 جار خوێندراوەتەوە
20/06/2019

بابەتی زیاتر