Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

بڕیاره‌ كۆشكی‌ سپی‌ ئه‌مریكا له‌ زووترین كاتدا بڕیار له‌سه‌ر شێوازی‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی‌ ئێران بدات

بڕیاره‌ كۆشكی‌ سپی‌ ئه‌مریكا له‌ زووترین كاتدا بڕیار له‌سه‌ر شێوازی‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی‌ ئێران له‌باره‌ی‌ خستنه‌ خواره‌وه‌ی‌ فڕۆكه‌ ئه‌مریكیكه‌كه‌ بدات، تره‌مپیش رایگه‌یاند: ئێران هه‌ڵه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌ی ئه‌نجامداوه‌.

میدیاكانی‌ ئه‌مریكا بڵاویانكرده‌وه‌،  به‌ مه‌به‌ستی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌ره‌شه‌كانی ئێران، كۆشكی سپی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كان ، به‌ ئاماده‌بوونی دوناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكاو، به‌شداری هه‌ریه‌ك له‌ پاتریك شاناهان، وه‌زیری به‌رگری به‌وه‌كاله‌تـ و مارك ئێسپه‌ر وه‌زیری‌ له‌شكر كۆده‌بنه‌وه‌.
به‌پێی‌ زانیارییه‌كان بڕیاره‌ له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوای‌ تاوتوێكردنی دۆخی ناوچه‌كه‌ و دوایین پێشهاته‌كان، بڕیار له‌باره‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئێران بدرێت.

به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ له‌كاتێكدایه‌: به‌یانی ئه‌مڕۆ سوپای پاسدارانی ئێران له‌ باشوری گه‌روی هورمز فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕكه‌وانی ئه‌مریكی خسته‌خواره‌وه‌.

دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تویته‌ر رایگه‌یاند "ئێران هه‌ڵه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌ی ئه‌نجامداوه‌".

124 جار خوێندراوەتەوە
21/06/2019

بابەتی زیاتر