Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سه‌رۆكی ئه‌مریكا هۆكاری‌ پاشگه‌زبوونه‌وه‌ له‌ وه‌شاندنی گورزی سه‌ربازی له‌ ئامانجه‌كانی ئێران ئاشكرا ده‌كات.

(دۆناڵد تره‌مپ) سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند: له‌ وه‌ڵامی خستنه‌ خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌ بێ فڕۆكه‌وانه‌كه‌دا، پلانیان بۆ وه‌شاندنی گورزی سه‌ربازی له‌ ئێران داڕشتبوو.

له‌میانی زنجیره‌یه‌ك تویتدا له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی ڕاوێژكاره‌كانم پێیان ڕاگه‌یاندم 150 كه‌س له‌و هێرشانه‌دا ده‌كوژرێن، 10 خوله‌ك به‌ر له‌ كاتی دیارییكراو هێرشه‌كانم ڕاگرت.

هه‌ر له‌و میانه‌یه‌دا، سه‌رۆكی ئه‌مریكا به‌دووری نه‌زانی له‌ كۆتاییدا هه‌ر په‌نا بۆ وه‌شاندنی گورزی سه‌ربازی له‌ ئێران ببات‌و وتیشی: له‌و ڕووه‌وه‌ په‌له‌م نییه‌.

تره‌مپ زانیاری ئه‌وه‌یشی ئاشكرا كرد كه‌ وڵاته‌كه‌ی پلانی بۆ وه‌شاندنی گورزی سه‌ربازی له‌ سێ ئامانجی جیاوازی ئێران داناوه‌، به‌ڵام ئه‌و كاردانه‌وه‌یه‌ له‌ به‌رانبه‌ر خستنه‌ خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وان كارێكی گونجاو نه‌بوو.

سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌و زنجیره‌ تویته‌یدا جارێكی دیكه‌ جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ نابێ ئێران ببێته‌ خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمی.

1601 جار خوێندراوەتەوە
21/06/2019

بابەتی زیاتر