Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

گه‌نجێك له‌ حه‌وزێكى ئاوی قۆپییه‌كانی قه‌ره‌داغ خنكا

په‌یام

گه‌نجێكى ته‌مه‌ن 20 ساڵی خه‌ڵكى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان له‌ حه‌وزێكى ئاودا له‌ سه‌یرانگاى قۆپی قه‌ره‌داغ خنكا.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانى بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، رۆژى هه‌ینى گه‌نجێك له‌ حه‌وزێكی‌ ئاودا له‌سه‌یرانگای‌ قۆپی‌ قه‌ره‌داغ خنكاوه‌و مه‌فره‌زه‌كانی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ قه‌ره‌داغ ته‌رمه‌كه‌یان ده‌رهێناوه‌ته‌وه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌: گه‌نجه‌كه‌ ته‌مه‌نی‌ 20 ساڵه‌ و خه‌ڵكی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستانه‌، له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی‌ به‌مه‌به‌ستی‌ گه‌شتكردن روویان له‌و ناوچه‌یه‌ كردووه‌.

پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانى راشیگه‌یاندووه‌: دوای‌ ئاگاداركردنه‌وه‌ی‌ هێزه‌كانیان، له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ قه‌ره‌داغه‌وه‌ ته‌رمی‌ گه‌نجه‌كه‌ ده‌رهێنراوه‌ته‌وه‌ و ره‌وانه‌ی‌ پزیشكی‌ دادی‌ سلێمانی‌ كراوه‌ به‌مه‌به‌ستی‌ ئه‌نجامدانی‌ كاری‌ پشكنین ‌و توێكاری، هه‌روه‌ها په‌ڕاوی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ش بۆ روداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌.

381 جار خوێندراوەتەوە
22/06/2019

بابەتی زیاتر