Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

توركیا..كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر له‌ كارگه‌یه‌ك گیانله‌ده‌ستدانی 4 كه‌سی لێكه‌وته‌وه‌

په‌یام

له‌ شاری ئیسته‌مبوڵی توركیا له‌ ئه‌نجامی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر له‌ كارگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی جلوبه‌رگ و پلاستیك، چه‌ند كه‌سێك گیانیان له‌ده‌ستدا. 

به‌پێی زانیاریه‌كان، به‌ هۆكارێك كه‌ تا ئێستا نه‌زانراوه‌ ئاگر له‌ كارگه‌یه‌كی چوار نهۆمیی كه‌ رووبه‌ره‌كه‌ی هه‌زار و 500 مه‌تر چوارگۆشه‌یه‌ له‌ ناوچه‌یه‌كی ئیسته‌مبوڵ كه‌وتووه‌ته‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا. 

دوای گه‌یشتنی‌ تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه‌ 20 كرێكار رزگاركران كه‌ له‌ كاتی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌دا چووبوونه‌ سه‌ربانی كارگه‌كه‌ و دواتر ره‌وانه‌ی‌ نه‌خۆشخانه‌كران به‌ مه‌به‌ستی‌ وه‌رگرتنی‌ چاره‌سه‌ری پێویست.

115 جار خوێندراوەتەوە
22/06/2019

بابەتی زیاتر