Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سلێمانی.. مه‌فره‌زه‌كانی بنكەی پۆلیسی سەرچنار 6 تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد

په‌یام

بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیركردنی 6 تۆمەتباری لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرچنارەوە راگەیاند.

ئەمرۆ یەك شەممە 23ی 6ی 2019 بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوەو تێیدا ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌ مه‌فره‌زه‌كانی بنكەی پۆلیسی سەرچنار 6 تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركردووه‌ كه‌ یه‌كێكیان پێشتر له‌لایه‌ن دادگای دهۆكه‌وه‌ به‌ غیابی سزای 2 ساڵ زیندانیی بۆ ده‌ركراوه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌ 5 تۆمه‌تباره‌كه‌ی دیكه‌ش به‌ هۆی ئه‌وه‌ی پێشتر ته‌قه‌یانكردووه‌و پشێوییان ناوه‌ته‌وه‌ به‌وهۆیه‌وه‌ ده‌ستگیركراون، لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەر بەندن و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان دەستیپێكردووە.

224 جار خوێندراوەتەوە
23/06/2019

بابەتی زیاتر