Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پێشبینی ده‌كرێت پله‌ی گه‌رما له‌م هه‌فته‌یه‌دا بۆ 50 پله‌ی سه‌دی به‌رزببێته‌وه‌

په‌یام

كه‌شناسی عێراق پێشبینی ده‌كات پله‌ی گه‌رما له‌م هه‌فته‌یه‌دا به‌رزببێته‌وه‌ و له‌ ناوچه‌كانی باشووری عێراق بگاته‌ 50 پله‌ی سه‌دی.

ده‌سته‌ی كه‌شناسی عێراق رایگه‌یاند رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ئاسمان له‌ هه‌موو ناوچه‌كانی وڵات ساماڵ ده‌بێ و پله‌ی گه‌رما هه‌ندێك به‌رزده‌بێته‌وه‌ و له‌ گه‌رمترین كاتیشدا له‌ به‌غدا ده‌گاته‌ 45 پله‌ی سه‌دی.

به‌پێی پێشبینییه‌كانی ده‌سته‌ی كه‌شناسی عێراق رۆژی سێشه‌ممه‌ ئاسمان له‌ ناوچه‌كانی باشوور ساماڵ ده‌بێ و پله‌ی گه‌رما چه‌ند پله‌یه‌ك به‌رزده‌بێته‌وه‌ و له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌ك ده‌گاته‌ 50 پله‌ی سه‌دی.

ده‌سته‌ی كه‌شناسی ده‌ڵێت رۆژی چوارشه‌ممه‌ ئاسمان له‌ ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست ساماڵ ده‌بێ و پله‌ی گه‌رما گۆڕانی به‌سه‌ردا نایه‌ت و له‌ ناوچه‌كانی باكوور پله‌ی گه‌رما به‌رزده‌بێته‌وه‌، له‌ باشووری عێراقیش پله‌ی گه‌رما چه‌ند پله‌یه‌ك به‌رزده‌بێته‌وه‌ و له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌ك ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ بگاته‌ 50 پله‌ی سه‌دی.

416 جار خوێندراوەتەوە
23/06/2019

بابەتی زیاتر