Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئاماده‌كاریی بۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی لوتكه‌ی جیهانی له‌ دژی ئێران ده‌كرێت

په‌یام

راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا ئاماده‌كاریی بۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی لوتكه‌ی جیهانی له‌ دژی كۆماری ئیسلامیی ئێران، ده‌كات.

بنیامین نه‌تانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ جۆن بۆڵتن، راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا، رایگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی جیهانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ له‌ قودس ساز ده‌كرێت.

به‌پێی زانیاریه‌كان كۆبونه‌وه‌كه‌ تایبه‌ت ده‌بێت به‌ لوتكه‌ی ئه‌مریكا، رووسیا و ئیسرائیل و جۆن بۆڵتنیش رایگه‌یاند، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، ستراتیژی نوێی ناوچه‌كه‌ دژی ئێران، تاوتوێ ده‌كه‌ن.

هاوكات سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل و راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا جه‌ختیان له‌وه‌ كرده‌وه‌، كه‌ ئێران پاڵپشتیی گرووپ و میلیشیا چه‌كدارییه‌كانی لوبنان، سووریا، عێراق و یه‌مه‌ن ده‌كات و به‌رده‌وامه‌ له‌ فراوانكردنی هه‌ژموونی خۆی له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.

205 جار خوێندراوەتەوە
23/06/2019

بابەتی زیاتر