Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

توركیا.. پڕۆسه‌ی دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانی ئه‌سته‌نبوڵ به‌ڕێوه‌چوو

په‌یام

ئه‌مڕۆ پڕۆسه‌ی دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانی له‌ شاری ئه‌سته‌نبوڵ، گه‌وره‌ترین شاری‌ توركیا، به‌ڕێوه‌چوو.

هه‌ریه‌ك له‌ (بیناڵی یه‌ڵدرم) پاڵێوراوی هاوپه‌یمانی گه‌ل‌و (ئیكرام ئیمامۆگڵۆ) پاڵێوراوی هاوپه‌یمانی كۆمار، ڕكابه‌ری سه‌ره‌كی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ و كێبڕكێی بردنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكی شاره‌وانی ئه‌سته‌نبوڵ، ده‌كه‌ن.

31ی ئاداری ئه‌مساڵ له‌ سه‌رتاسه‌ری توركیادا هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانی‌و ئه‌نجومه‌نه‌ خۆجێییه‌كان به‌ڕێوه‌چوو، دواتر به‌هۆی تانه‌ی پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان له‌ چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی پڕۆسه‌كه‌ له‌ ئه‌سته‌نبوڵ كه‌ پاڵێوراوی ئۆپۆزسیۆن به‌ جیاوازی 13 هه‌زار ده‌نگ سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنابوو، لیژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن بڕیاری دووباره‌كردنه‌وه‌ی پڕۆسه‌كه‌ی له‌و شاره‌، دا.

ژماره‌ی ده‌نگده‌رانی ئه‌سته‌نبوڵ 10 ملیۆن‌و 570 هه‌زار و 222 كه‌سه‌ ‌و به‌سه‌ر 31 هه‌زار و 186 سندوقی هه‌ڵبژاردندا دابه‌ش بووه‌، كوردیش سه‌ره‌ڕای بانگه‌وازی ڕێبه‌ری په‌كه‌كه‌ بۆ بێلایه‌نی له‌ نێوان دوو پاڵێوراوه‌كه‌، به‌ ناڕاسته‌وخۆ پشتیوانی له‌ پاڵێوراوی پارتی گه‌لی كۆماری‌و ئی پارتی ده‌كات.

124 جار خوێندراوەتەوە
23/06/2019

بابەتی زیاتر