Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

لیژنه‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركوك: گفتوگۆكان قۆناغی باشی بڕیوه‌

په‌یام

ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركووك رایده‌گه‌ێنێت گفتوگۆكانی ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی شاره‌كه‌ قۆناغی باشی بڕیوه‌ و پارتی‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ شاری كه‌ركوك.

شاخه‌وان عه‌بدوڵا، ئه‌ندامی لێژنه‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركووك له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند هه‌وڵه‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ی پارتی له‌ چوارچێوه‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركووك به‌رده‌وامه‌ و دوای ئاساییبوونه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌ش، ئه‌و حزبه‌ بۆ شاره‌كه‌ ده‌گه‌ڕێینه‌وه‌.

شاخه‌وان عه‌بدوڵا ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ هه‌فته‌ی ڕابردوو، دوایین كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراق له‌ به‌غدا ئه‌نجام داوه‌ كه‌ تایبه‌ت بووه‌ به‌ ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركووك و گفتوگۆكان قۆناغی باشیان بڕیوه‌ و پێشبینی ده‌كرێت له‌ ماوه‌یه‌كی نزیكدا ئه‌نجامی باشی هه‌بێت.

214 جار خوێندراوەتەوە
23/06/2019

بابەتی زیاتر