Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌رپرسانی‌ فه‌ڵه‌ستین پلانی ئاشتی ئه‌مریكا بۆ بوژاندنه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یان ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه‌

په‌یام

فه‌له‌ستین پلانی ئاشتی ئه‌مریكا بۆ بوژاندنه‌وه‌ی فه‌له‌ستین ره‌تده‌كاته‌وه‌ و پێی وایه‌ فه‌ڵه‌ستین پێیوستی‌ به‌ ئاشتیه‌ نه‌ك ئاوه‌دانكردنه‌وه‌.

 پاش ئاشكراكردنی پلانی ئاشتی ئه‌مریكا بۆ بوژاندنه‌وه‌ی ئابوری فه‌له‌ستین و دابینكردنی ئاسایشی موڵكداری، شوكری به‌شاره‌ وه‌زیری دارایی فه‌له‌ستین رایگه‌یاند ولاَته‌كه‌ی ئاوادانكردنه‌وه‌یان ناوێت، به‌ڵكو ئاشتییان بۆ ناوچه‌كه‌ ده‌وێت.

جێرد كوشنه‌ری راوێژكاری پێشكه‌وتوی كۆشكی سپی و راسپێردراو بۆ ئاماده‌كردنی پلانی ئاشتی ئیسرائیل- فه‌له‌ستین به‌شێك له‌ پلانی ئاشتی وڵاته‌كه‌ی ئاشكراكرد و به‌پێی پلانه‌كه‌ 50 ملیار دۆلار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ئابوری فه‌له‌ستین و وڵاتانی دراوسێی ته‌رخانده‌كرێت.

به‌شێكی زۆر له‌وڵاتانی عه‌ره‌بی به‌شداری كۆنفرانسی ناساندنی پلانی ئاشتی ئه‌مریكا ده‌بن كه‌ بڕیاروایه‌ كۆتای ئه‌م هه‌فته‌یه‌ له‌ به‌حره‌ین ئه‌نجامبدرێت.

136 جار خوێندراوەتەوە
23/06/2019

بابەتی زیاتر