Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مریكا.. 3 سه‌گ 17 ته‌ن مادده‌ی هۆشبه‌ریان ئاشكراكرد

په‌یام

له‌ به‌نده‌ری (فیلادلفیا)ی ویلایه‌تی (ئه‌نسلڤانیا)، فه‌رمانگه‌ی گومرگی فیدراڵی ئه‌مریكا توانی له‌ ڕێی 3 سه‌گی ڕاهێنراوه‌وه‌ ده‌ست به‌سه‌ر 17 ته‌ن‌و نیو مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ جۆری كۆكاییندا، بگرێت.

ئه‌و بڕه‌ مادده‌ هۆشبه‌ره‌ به‌هاكه‌ی به‌ ملیارێك‌و 100 ملیۆن دۆلار ده‌خه‌مڵێنرێت، له‌ نێو قرمیددا و له‌ حه‌وت حاویه‌ی باردا، شاردرابووه‌وه‌.

ڕاگه‌یاندنه‌كانی ئه‌مریكا ئاشكرایان كرد "ئه‌و مادده‌ هۆشبه‌ره‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌ به‌ زۆرترین بڕ له‌ مێژووی ئه‌مریكا داده‌نرێت". 

به‌پێی زانیارییه‌كان، تیمی ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كه‌ جگه‌ له‌ 3 ئه‌فسه‌ری پۆلیس، 3 سه‌گ بوون‌و سه‌گه‌كان ڕۆڵی سه‌ره‌كییان له‌ دۆزینه‌وه‌كه‌دا بینیوه‌.

پێشتریش یه‌كێك له‌و سه‌گانه‌ به‌ بڕی 2 ملیۆن دۆلار ده‌رزی مادده‌ی هۆشبه‌ری له‌ نێو ئۆتۆمبێلكدا ئاشكرا كردبوو.

ئه‌مه‌و دوابه‌دوای ئاشكراكردنی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كه‌، 6 گومانلێكراو له‌و دۆسیه‌یه‌دا ده‌ستگیر كراون.

151 جار خوێندراوەتەوە
24/06/2019

بابەتی زیاتر