Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

له‌خانه‌قین به‌رزترین پله‌ی‌ گه‌رما تۆمار كرا

په‌یام

چه‌ندڕۆژێكه‌ پله‌كانی‌ گه‌رما به‌رزبوونه‌وه‌یان به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌ و له‌ خانه‌قین به‌رزترین پله‌ تۆمار كرا.

به‌گوێره‌ی‌ خشته‌یەك كە ‌ بەڕێوە بەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ‌ پێش چه‌ند خوله‌كێك بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، لە قه‌زای‌ خانه‌قین به‌رزترین پله‌ی‌ گه‌رمای‌ ئه‌مڕۆ تۆماركراوه‌ به‌ 48 پله‌ی‌ سه‌دی‌ كه‌ به‌رزترین پله‌یه‌ له‌سه‌ر ئاستی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان.

هه‌ر به‌گوێره‌ی‌ هه‌مان خشته‌ش ناحیه‌ی‌ حاجی‌ هۆمه‌رانی‌ سه‌ر به‌قه‌زای‌ چۆمان نزمترین پله‌ی‌ گه‌رمی‌ به‌ 32 پله‌ی‌ سه‌دی‌ تۆماركرا كه‌ نزمترین پله‌یه‌ له‌سه‌ر ئاستی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان.

به‌گوێره‌ی‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكی‌ به‌رێوبه‌رایه‌تی‌ كه‌شناسی‌ و بومه‌له‌رزه‌زانی‌ تا ڕۆژی‌ پێنجشه‌ممه‌ پله‌كانی‌ گه‌رما ڕۆژانه‌ دوو پله‌ به‌رز ده‌بێته‌وه و له‌ڕۆژی‌ هه‌ینیه‌وه‌ بارسته‌ هه‌وایه‌كی‌ فێنك ڕوو له‌ناوچه‌كه‌ ده‌كات.

528 جار خوێندراوەتەوە
24/06/2019

بابەتی زیاتر