Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سێ كه‌شتی دیكه‌ی جه‌نگی گه‌یشته‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست

په‌یام

له‌ به‌رده‌وامی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی گرژییه‌كان له‌گه‌ڵ ئێراندا، هێزی ده‌ریاوانیی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، سێ كه‌شتی دیكه‌ی جه‌نگی گه‌یشتونه‌ته‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێك كه‌ له‌لایه‌ن هێزی ده‌ریاوانیی ئه‌مریكاوه‌ بلاَوكراوه‌ته‌وه‌ جه‌خت له‌وه‌كراوه‌ته‌ كه‌ سێ كه‌شتی دیكه‌ی جه‌نگی كه‌ پێشتر ره‌وانه‌كرابوون، گه‌یشته‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.

ناوچه‌ی كه‌شتیگه‌لی پێنجه‌می ئه‌مریكا له‌ به‌حرێن جێگیره‌ و به‌رپرسه‌ له‌ هێزی ده‌ریاوانیی كه‌ له‌ ناوچه‌ی كه‌نداو، ده‌ریای سوور و ده‌ریای عه‌ره‌ب له‌گه‌ڵ به‌شه‌كانی زه‌ریای هیندی بڵاوكراونه‌ته‌وه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان نۆ هه‌زار و 335 سه‌رباز و مه‌ده‌نی له‌ چوارچێوه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكادا له‌ به‌حرێن، ئه‌رك جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، به‌لاَم ئه‌و ناوچه‌یه‌ ئاشكرا نه‌كراوه‌ كه‌ سێ كه‌شتییه‌ جه‌نگیه‌كه‌ی بۆ ره‌وانه‌كراوه‌.

853 جار خوێندراوەتەوە
24/06/2019

بابەتی زیاتر