Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

موحه‌مه‌دی حاجی‌ مه‌حمود: تازه‌ كه‌ركوك ناگه‌رێته‌وه‌ بۆ ژێر ده‌ستی‌ كورد


په‌یام


موحه‌مه‌دی حاجی‌ مه‌حمود رایده‌گه‌یه‌نێت، تازه‌ كه‌ركوك ناگه‌رێته‌وه‌ بۆ ژێر ده‌ستی‌ كورد.

محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود سكرتێری حیزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان له‌ میانه‌ی‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ به‌شی‌ كوردی‌ ده‌نگی‌ ئه‌مریكادا ده‌ڵێت، كه‌ركوك ناگه‌رێته‌وه‌ بۆ ژێر ده‌ستی‌ كوردو  كورد ده‌بێت به‌ دوربین له‌ قه‌ره‌هه‌نجیر و به‌رزاییه‌كانی پشت دوبزه‌وه‌ سه‌یری‌ بكات.

سكرتێری حیزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێت" ته‌نها چاره‌سه‌ر بۆ دۆخی كه‌ركوك ڕێككه‌وتنه‌ له‌گه‌ڵ به‌غداد له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌ی مادده‌ی 140ی ده‌ستوری عیراقی به‌كه‌ركوك و خانه‌قین وشه‌نگال و هه‌موو ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كان."

راشیده‌گه‌یه‌نێت "جارێكی تر كه‌ركوك ناگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و ژێر ده‌ستی كورد-یش، كه‌ركوك كۆتایی هاتووه‌، مه‌حاڵه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ له‌ 5% پێش 16ی ئۆكتۆبه‌ر، كه‌ركوك كۆتایی هاتووه‌، ده‌بێت ڕوداوێكی گه‌وره‌ ڕوبدات هه‌روه‌ك چۆن له‌ 2003 ڕژێمی به‌عس ڕووخا یا شه‌ڕی داعش ڕوویدا، ده‌بێت كورد چاوه‌ڕێی ڕووداوی گه‌وره‌تر بكات له‌ عیراق جا ڕه‌نگه‌ سه‌د ساڵی تر یا په‌نجا یا بیستی تر بێت نازانرێت چۆن دێت ئه‌گه‌ر ڕوداوی گه‌وره‌تر ڕونه‌دات ئه‌وا كورد له‌كه‌ركوك كۆتایی هاتووه‌، چونكه‌ كورد به‌شه‌ڕ چۆڵی كردووه‌ به‌ شه‌ڕ نه‌بێت قه‌ت ناگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ له‌5% ی پێش 16ی ئۆكتۆبه‌ر."

سكرتێری حیزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان له‌قسه‌كانیدا باسی له‌وه‌كرد" هه‌ندێك "موجامه‌له‌" ده‌كرێت گوایه‌ پێشمه‌رگه ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ كه‌ركوك ئه‌وه‌ ئه‌سڵ و ئه‌ساسی نیه‌، كورد ده‌بێت جارێكی تر به‌ دوربین له‌ قه‌ره‌هه‌نجیر و به‌رزاییه‌كانی پشت دوبزه‌وه‌ سه‌یری ئه‌و ڕووداوانه‌ بكات، باشه‌ وا فه‌وجێكی پێشمه‌رگه‌ گه‌ڕایه‌وه‌ كه‌ركوك به‌ڵام دوانزه‌ هه‌زار سوپای عیراق له‌كه‌ركوكه‌، جا یا ده‌بێت له‌گه‌ڵ به‌غداد كێشه‌ی كه‌ركوك چاره‌سه‌ر بكه‌ین یا ده‌بێت ڕوداوێكی گه‌وره‌تر له‌ عیراق ڕوبدات وه‌ك پێشتر ئاماژه‌م پێ كرد، ئه‌گه‌رنا من بۆ خۆم هیچ وه‌ریناگرم پێشمه‌رگه‌ و كورد بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ كه‌ركوك."


603 جار خوێندراوەتەوە
25/06/2019

بابەتی زیاتر