Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

حكومه‌تی هه‌رێم داوای‌ موچه‌ی‌ فەرمانگە ئیتیحادیەکانی هەرێم له‌ به‌غدا ده‌كات


په‌یام

هۆشیار عه‌بدوڵا، ئه‌ندامی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، بە گوێرەی نوسراوێکی رەسمی وەزارەتی دارایی هەرێم  کە ئاراستەی وەزارەتی دارایی حکومەتی ئیتیحادی کراوە داوای ئەو موچانە دەکاتەوە و برەکەی نزیکەی هەشت ملیار و هەشتاوسێ ملێۆن دینارە.

روونیده‌كاته‌وه‌، ئەو داواکاریەمان جارێکی تر خستۆتەوە بەردەستی وەزیری دارایی عێراق و پێویستە بە خێرایی ئەو پارەیە سەرفبکرێت ، چونکە موچەی ئەو فەرمانگانەیە و نابێت بفەوتێت.

ئه‌و په‌رله‌منتاره‌ كورده‌ی‌ به‌غدا ده‌شڵێت، رۆژانە ژمارەیەکی زۆر لە فەرمانبەرانی ئەو فەرمانگانە پرسیار دەکەن لە چارەنوسی ئەو موچانەیان بە پیویستم زانی کە بڵیم لە لایەن وەزارەتی دارایی هەرێمەوە هەنگاو نراوە بۆ ناردنی ئەو پارەیە و ئێستا کارەکە لە وەزارەتی دارایی ئیتیحادیە کە پارەکە سەرفبکەن.


342 جار خوێندراوەتەوە
25/06/2019

بابەتی زیاتر