Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

رووسیا بۆ ئه‌مریكا و ئیسرائیل: پشتیوانیمان بۆ ئێران به‌رده‌وام ده‌بێت


په‌یام

سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی رووسیا، نیکۆلای پیترۆشیڤ رایگه‌یاند ''هه‌وڵدان بۆ نیشاندانی ئه‌وه‌ی ئێران مه‌ترسی بۆسه‌ر ئاسایشی ناوچه‌كه‌ دروستكردووه‌ و به‌راوردكردنی له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، جێگه‌ی قبووڵ نییه‌''.

نیکۆلای پیترۆشیڤ له‌ چوارچێوه‌ی به‌شداریكردنی له‌ لووتكه‌ی ئاسایشی سێقۆڵی ئه‌مریكا-رووسیا-ئیسرائیل كه‌ له‌ قودسی خۆرئاوا به‌ڕێوه‌چوو بۆ رۆژنامه‌نووسان دوا.

سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی رووسیا دوای لووتكه‌ سێقۆڵییه‌كه‌ كه‌ تیایدا ره‌وشی سووریا و كاریگه‌ری ئێران له‌ ناوچه‌كه‌ خرایه‌ به‌رباس و لێكۆڵینه‌وه‌، هانی‌ ئه‌مریكا و ئیسرائیلی دا بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی سیاسیی بۆ قەیرانی سووریا.

نیکۆلای پیترۆشیڤ باسی ئه‌و پڕوپاگه‌نده‌یه‌ی كرد كه‌ له‌م دواییانه‌دا ئه‌مریكا و ئیسرائیل دژبه‌ ئێران به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن و وتی: ''هه‌وڵدان بۆ نیشاندانی ئه‌وه‌ی ئێران مه‌ترسی بۆسه‌ر ئاسایشی ناوچه‌كه‌ دروستكردووه‌ و به‌راوردكردنی له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، جێگه‌ی قبووڵ نییه‌''.

له‌ لووتكه‌ی ئاسایشی سێقۆڵی ئه‌مریكا-رووسا-ئیسرائیلدا كه‌ له‌ قودسی خۆرئاوا به‌ڕێوه‌چوو ره‌وشی سووریا و رۆڵی ئێران له‌ ناوچه‌كه‌دا تاوتوێ كرا.

لووتكه‌كه‌ كه‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاهو‌ سه‌رۆكایه‌تی كرد له‌ پاڵ سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی رووسیا، نیکۆلای پیترۆشیڤ هه‌ریه‌ك له‌ راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئه‌مریكا، جۆن بۆڵتن و راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئیسرائیل، مێیر بن-شابات به‌شداریان كرد.

448 جار خوێندراوەتەوە
25/06/2019

بابەتی زیاتر