Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

حه‌سه‌ن رۆحانی: ئه‌مریكا له‌ پرسی دانوستان له‌گه‌ڵ‌ تاران درۆ ده‌كات


په‌یام

حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌ركۆماری ئیسلامیی ئێران، رایده‌گه‌یه‌نێت به‌رپرسانی‌ ئه‌مریكا له‌ پرسی دانوستان له‌گه‌ڵ‌ تاران درۆ ده‌كه‌ن‌و كۆشكی سپی به‌ شوێن پێكهاتنه‌وه‌ نییه‌.

حه‌سه‌ن روحانی له‌ میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رانی ته‌ندروستی له‌ تارانی پایته‌خت وتارێكی پێشكه‌ش كرد و باسی له‌ سزاكانی ئه‌مریكا كرد.

روحانی ووتی‌ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، لێدوانی داوه‌ له‌باره‌ی دانوستانی ئاشتی‌ و له‌ هه‌مان كاتدا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێرانی خستووه‌ته‌ لیستی سزاكانه‌وه‌، ئه‌وه‌ ده‌یسه‌لمێنێت كه‌ ئه‌مریكا به‌دوای دانوستانه‌وه‌ نیه‌.

سه‌ركۆماری ئێران، ره‌خنه‌ی له‌ دوایین سزای ئه‌مریكا گرت و وتی: ئه‌نجامدانی كارێك وه‌ك ئه‌وه‌ی رێبه‌ری وڵاتێك بخه‌یته‌ لیستی سزاكانه‌وه‌ ده‌بێت ژیریت له‌ده‌ستدا بێت، ئه‌وه‌یش نیشانی ده‌دات كه‌ دوژمن له‌ دۆخێكی نائاساییدایه‌

روحانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ له‌ رووی سه‌ربازییه‌وه‌ ده‌ستنیشانكردنی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان زۆر سه‌خته‌ و ئه‌و سیسته‌مه‌ی فڕۆكه‌ بێفڕۆكه‌وانه‌كه‌ی ئه‌مریكایشی پێكاوه‌ سیسته‌می ئێرانه‌.

163 جار خوێندراوەتەوە
25/06/2019

بابەتی زیاتر