Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

چه‌مچه‌ماڵ.. قوتابیانی پۆلی 12 له‌به‌رده‌م بینای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ مانیانگرتووه‌


په‌یام

دژی‌ ناڕوونی‌ و هه‌ڵه‌ و قورسیی پرسیاره‌كانی‌ پۆلی 12ی‌ ئاماده‌یی و، كه‌میی‌ نمره‌كانیان پاش ڕاگه‌یاندنی‌ ئه‌نجامی‌ تاقیكردنه‌وه‌كان، ماوه‌ی‌ چوار ڕۆژه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ قوتابیانی‌ پۆلی 12ی ئاماده‌یی له‌ به‌رده‌م به‌ڕێوه‌به‌رێتیی‌ په‌روه‌رده‌ی‌ چه‌مچه‌ماڵ مانیانگرتنیان ڕاگه‌یاندووه‌.

ئه‌و قوتابییانه‌ ده‌ڵێن: تا ئێستا جگه‌ له‌ ئه‌ندامێكی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان، هیچ كه‌سێكی‌ دیكه‌ به‌ده‌م داواكارییه‌كانیانه‌وه‌ نه‌هاتووه‌. به‌رده‌وامیش ده‌بن له‌سه‌ر مانگرتن و ناره‌زایه‌تییه‌كانیان تا وه‌ڵام ده‌درێنه‌وه‌. ده‌شڵێن.
بڕیاره‌ ڕۆژی‌ 5 شه‌ممه‌ش ژماره‌یه‌كی‌ زۆر له‌ قوتابیانی‌ پۆلی 9 و 12ی‌ ئاماده‌یی گردبوونه‌وه‌یه‌كی‌ ناڕه‌زایه‌تی‌ له‌ به‌رده‌م به‌ڕێوه‌به‌رێتیی‌ په‌روه‌رده‌ی‌ چه‌مچه‌ماڵ ئه‌نجام بده‌ن و، درێژه‌ به‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان بده‌ن...

166 جار خوێندراوەتەوە
25/06/2019

بابەتی زیاتر