Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌پێی‌ راپرسییه‌ك؛ زۆرینه‌ی‌ هاوڵاتیانی‌ ئه‌مریكا دژی‌ ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازین دژ به‌ ئێران


په‌یام

به‌پێی راپرسییه‌ك له‌سه‌دا 58ی ئه‌مریكییه‌كان دژ به‌ ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی ئه‌مریكان به‌رامبه‌ر ئێران، له‌سه‌دا 24ی به‌شداربووانیش له‌گه‌ڵ ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیدان.

له‌باره‌ی گرژییه‌كانی ئه‌م چه‌ند رۆژه‌ی دوایی نێوان ئه‌مریكا و ئێران ماڵپه‌ڕی هاریس ئێكس بۆ راپرسی و پۆرتاڵی هه‌واڵی كۆمپانیای زه‌ هیڵ راپرسیه‌كی هاوبه‌شیان ئه‌نجامداوه‌ كه‌ زیاتر له‌ هه‌زار كه‌س به‌شدارییان تیادا كردووه‌ و دوو رۆژی خایاندووه‌.

له‌ وه‌ڵامی پرسیاری راپرسییه‌كه‌دا ده‌بێت وه‌ڵامی گونجاوی ئه‌مریكا چی بێت به‌رامبه‌ر دژایه‌تییه‌كانی ئێران له‌م چه‌ند رۆژه‌دا؟، له‌سه‌دا 19 پێیان باشبووه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی سنووردار ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی بكرێته‌ سه‌ر ئێران و له‌سه‌دا پێنجیش داوایان كردووه‌ جه‌نگ رابگه‌یه‌ندرێت.

هه‌روه‌ها له‌سه‌دا 58ی به‌شداربووان داوایانكردووه‌ له‌ رێگای دیالۆگه‌وه‌ گرژییه‌كان بڕه‌وێندرێنه‌وه‌ و رێكاری جه‌نگ بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی‌ دۆسیه‌ی‌ ئێران نه‌گیرێته‌به‌ر.


160 جار خوێندراوەتەوە
25/06/2019

بابەتی زیاتر