Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

میدیای پارتی ناوی پارێزگاری نوێی كه‌ركوك ـیان ئاشكراكرد


په‌یام


وابڕیاره‌ ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و پارتی له‌باره‌ی پرسی پارێزگاری كه‌ركوك كۆ ببنه‌وه‌و میدیاكانی نزیك له‌ پارتیش ناوی پارێزگاری نوێیان ئاشكراكرد.

میدیای پارتی بڵاویان كردوه‌ته‌وه‌ كه‌ یه‌كێتی و پارتی له‌سه‌ر كه‌سێك بۆ پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك ڕێككه‌وتوون و له‌گه‌ڵ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت پارێزگاره‌ نوێیه‌كه‌ ده‌ستبه‌كار ده‌بێت.

به‌گوێره‌ی هه‌واڵی میدیای پارتی، هه‌ریه‌كه‌ له ‌پارتی و یه‌كێتی له‌ سه‌ر لیوا جه‌مال تاهیر به‌ڕێوبه‌ری پێشووی پۆلیسی كه‌ركوك ڕێككه‌وتوون.

پێشتریش به‌رپرسی لقی سێی پارتی ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردبوو هه‌ركه‌سێك بۆ ئه‌و پۆست كاندید بكرێت، پیێویسته‌ ڕه‌زامه‌ندی مه‌سعود بارزانی له‌سه‌ربێت، پاشان ئه‌وان قه‌بووڵی ده‌كه‌ن ببێته‌ پارێزگار.

پرسی دانانی پارێزگاری كه‌ركوك له‌دوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وی ئه‌نجامی ڕێفراندۆمه‌ و ڕوداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، گه‌وره‌تریم خاڵی ناكۆكی نێوان یه‌كێتی و پارتییه‌.

16369 جار خوێندراوەتەوە
26/06/2019

بابەتی زیاتر