داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

چۆن خۆت له‌ بۆنی‌ پێ‌ ڕزگار ده‌كه‌یت

ناخۆشی بۆنی پێ بووە بە یەكێك لە كێشەكان و ئەوانەی بەدەست ئەم حاڵەتەوە گیرۆدەن، ناتوانن بڕۆنە دانیشتن و بۆنە كۆمەڵایەتییەكان،  بةلاَم هةنديَك رِيَطا هةن بؤ ضارةسةرى ئةو حالَةتة:

یەكەم: رۆژانە بە ئاوی پاك و گەرم پێیەكانتان بشۆن، دروستبوونی بۆنی ناخۆشی پێ، بەهۆی بوونی ئەرەقكردن و كۆبوونەوەی بەكتریایە لەو ناوچەیەدا، بەڵام گەر رۆژانە بە ئاوێكی پاك و گەرم لەگەڵ سابۆن و پاككەرەوەیەك بیشۆن، ئەوا بەكتریا و ئارەقكردن لەسەر پێیەكانتان نامێنێ و لە بۆنی ناخۆشی پێی رزگارتان دەبێت.

دووەم: شەقبوونی بەشی دواوەی پێستی پێ، ئەوانەی پێیەكانیان تووشی شەقبوون دەبێ، چارەسەركردنی بۆنی ناخۆشی پێیان قورسترە، چونكە بەكتریا و ئارەقە دەچێتە نێو شوێنە شەقبووەكانی پێ و ئەمەش چارەسەركردنی قورس دەكات، بۆیە ئەوانەی پێستی پێیان شەق بووە و بۆنی ناخۆشی پێیان هەیە، سەرەتا هەوڵی رزگاربوون لە دەست شەقبوونی پێستی پێ بدەن، لە رێی بەردی تایبەتەوە و گیراوەی تایبەت بە چارەسەركردنی شەقبوونی پێستی پێ.

سێیەم: پێیەكانتان بە وشكی بپارێزن، بەكتریاكان هەمیشە لە شوێنی شێدار كارلێك و گەشە دەكەن، بۆیە هەوڵ بدەن پێیەكانتان وشك بێ، بۆ ئەوەی نەبێتە مۆڵگەی بەكتریاكان و بەوهۆیەوەش بۆنی ناخۆشی پێ دروست ببێت.

چوارەم: گۆرەوەی گونجاو لە پێ بكەن، لەكاتی لە پێ كردنی پێڵاو، هەوڵبدەن گۆرەوەی چاك و گونجاو لە پێ بكەن، چونكە گۆرەوی ئارەقەكردن هەڵدەمژێ و شێداری دروست دەكات، بەمەش بۆنی ناخۆشی پێ دروست دەبێت، بۆیە لەگەڵ پێڵاو لە پێ كردن، هەوڵبدەن گۆرەوی كورت لەبەر بكەن، تا شوێنی هەواگۆڕكێ هەبێ و كەشی شێدار دروست نەبێ، ئێستە لە ماركێتەكان جۆرەها گۆرەوەی كورت هەن، هەوڵبدەن سوودیان لێ ببینن.

1951 جار خوێندراوەتەوە
15/03/2016

بابەتی زیاتر