داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

10 ئامۆژگاری‌ بۆ پاراستنی‌ گورچیله‌كانت له‌ نه‌خۆشی‌

 شێواوی‌ و تێكچوونی‌ كاری‌ گورچیله‌كان و ماندوو بونیان له‌م سه‌رده‌مه‌دا یه‌كێكه‌ له‌ به‌ربلاَوترین جۆره‌كانی‌ نه‌خۆشی‌ گورچیله‌ ، ئه‌م نه‌خۆشیانه‌ش به‌زۆری‌ له‌ ئه‌نجامی‌ هه‌ندێ‌ هه‌ڵسوكه‌وت و كاری‌ هه‌ڵه‌وه‌ ده‌بن كه‌ مرۆڤ ڕۆژانه‌ ئه‌نجامیان ده‌دات و ده‌بنه‌ هۆی‌ توشبونی‌ گورچیله‌كان به‌ هه‌ندێ‌ كێشه‌و نه‌خۆشی‌ . دكتۆر محمد زه‌كی‌ كه‌ دكتۆرێكی‌ میسریه‌ له‌ ڕۆژنامه‌ی‌ " الیوم سابع " ی‌ میسری‌ كۆمه‌ڵێك هه‌نگاو و ئامۆژگاری‌ بلاَو كردۆته‌وه‌و ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر مرۆڤ په‌یڕه‌وی‌ له‌م هه‌نگاوانه‌ بكات تا ڕاده‌یه‌كی‌ زۆر به‌ دوور ده‌بێت له‌ نه‌خۆ شیه‌كانی‌ گورچیله‌ ، گرنگترین هه‌نگاوه‌كانیش بریتین له‌ :

1 -  دوور كه‌وتنه‌وه‌ له‌ خوار دنه‌وه‌ی‌ خواردنه‌وه‌ گازیه‌كان چونكه‌ مه‌ترسیدارترین خواردنه‌وه‌ن كه‌ ده‌بنه‌ هۆی‌ سست بوونی‌ گورچیله‌كان به‌ تایبه‌ت بۆ مندالاَن .

2 -  نه‌خواردن و دوور كه‌وتنه‌وه‌ له‌ خواردنی‌ چپسی‌ په‌تاته‌ كه‌ له‌ بازڕه‌كاندا ده‌فرۆشرێت ، دكتۆر محمد ده‌ڵێت كه‌ نابێت ڕێگه‌ به‌منداڵیش بدرێت چپسی‌ په‌تاته‌ بخوات به‌ڵكو له‌ بری‌ چپسی په‌تاته‌ باشتره‌ خێزانه‌كان خۆیان له‌ماڵه‌وه‌ په‌تاته‌ سوركه‌نه‌وه‌و بیخۆن.

3 -  كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ خوێ‌ له‌ خواردندا چونكه‌ خوێی‌ زۆر  ده‌بێته‌ هۆی‌ گه‌رم كردنی‌ گورچیله‌كان و دواتر توشبونیان به‌نه‌خۆشی‌  .

4 -  دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ گۆشتی‌ برژاو  و گۆشتی‌ فه‌ل .

5 -  زیاده‌ڕۆیی‌ نه‌كردن له‌ خواردنی‌ خوارده‌مه‌نی‌ ترش و سوێر چونكه‌ زۆر بوونی‌ ترشی‌ و سوێری‌ له‌ جه‌سته‌دا كاریگه‌ری‌ خراپ له‌سه‌ر گورچیله‌كان داده‌نێت .

6 -  ئاو خواردنه‌وه‌ی‌ زۆر چه‌ونكه‌ ئاو هاوسه‌نگی‌ بۆ ترشی‌ و سوێری‌ دروست ده‌كات ئه‌گه‌ر زۆر بوون له‌ جه‌سته‌دا .

7 -   وازهێنان له‌ خواردنی‌ ده‌رمانی‌ ئازار شكێن چونكه‌ ده‌بنه‌ هۆی‌ سست بون و تێكچوونی‌ گورچیله‌ كان .

8 -  خه‌وتن به‌ڕاده‌ی‌ پێویست له‌شه‌ودا بۆ حه‌وانه‌وه‌ی‌ جه‌سته‌ .

9 -  گرنگیدان به‌ ڕێكخستنی‌ جوڵه‌و وه‌رزش كردن .

10-  زیاده‌ڕۆیی‌ نه‌كردن له‌ خواردنی‌ پرۆتین و خواردنی‌ سه‌وزه‌و میوه‌ به‌ شێوه‌ی‌ ڕۆژانه‌.


له‌عه‌ره‌بیه‌وه‌ :  مولود محمد 
سه‌رچاوه‌     : سایتی‌ العربیه‌ 

15835 جار خوێندراوەتەوە
16/03/2016

بابەتی زیاتر