داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

خواردنه‌ خێراكان زیانبه‌خشن

خواردنه‌ خێراكان ئێستا له‌ جيهاندا به‌شێوه‌یه‌كی‌ زۆر گرنگیان پێ‌ ده‌درێت و به‌كاردێن به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن منداڵانه‌وه‌ چونكه‌ به‌ئاسانی‌ ده‌ست ده‌كه‌ون و نرخه‌كه‌شیان هه‌رزانه‌ 
په‌پیێ‌ تازه‌ترین توێژینه‌وه‌ كه‌ كراوه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ زیاده‌ڕۆیی‌ كردنی‌ منداڵان و گه‌نجان له‌ خواردنی‌ خواردنه‌ خێراكاندا و كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ خواردنی‌ سه‌وزه‌و میوه‌و ماسی‌ بوه‌ته‌ هۆی‌ نزمبوونه‌وه‌ی‌ ئاستی‌ وه‌رگرتنی‌ زانست و زانیاریان له‌ خوێندنگاكاندا و  ته‌نانه‌ت كاریگه‌ری‌ كردۆته‌ سه‌ر هه‌ڵسوكه‌وتیشیان
هه‌ر به‌پێی‌ ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌نجامه‌كانی‌ له‌ ڕۆژنامه‌ی‌ "دیلی میرور" ی‌ به‌ریتانی‌ بلاَوكراوه‌ته‌وه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ ڕێژه‌ی‌ 30% و40%  خواردنی‌ مندالاَن پێكدێت له‌ خواردنی‌ خێرای‌ وه‌كو (له‌فه‌و فه‌لافل  و خواردنه‌وه‌ گازیه‌كان و شيرينى )  كه‌ ئه‌مانه‌ كاریگه‌ری‌ خراپیان له‌سه‌ر عه‌قڵ و هه‌ڵسوكه‌وتی‌ مندالاَن هه‌یه‌ و له‌ ئه‌نجامدا ده‌بێته‌ هۆی‌ نزمبوونه‌وه‌ی‌ ئاستی‌ وه‌رگرتنیان بۆ زانست له‌ خوێندنگه‌كاندا 
توێژه‌ران ده‌ڵێن ئه‌و خواردنانه‌ هیچ ته‌ندروستی‌ نین و به‌لاَم زۆر به‌ئاسانی‌ ده‌ست منداڵه‌كان ده‌كه‌ون به‌جۆرێك كه‌ له‌سه‌ر ڕێگا و له‌ ناو خوێندنگه‌كانیشدا ئه‌م جۆره‌ خواردنانه‌ زۆرن 
له‌لایه‌كی‌ تره‌وه‌ به‌گوێره‌ی‌ توێژینه‌وه‌یه‌كی‌ تر كه‌ كۆمه‌ڵێك توێژه‌ر له‌ زانكۆی‌ ئۆكسفۆردی‌ به‌ریتانیا ئه‌نجامیانداوه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ به‌ پێچه‌وانه‌ی‌ خواردنه‌ خێراكانه‌وه‌ خواردنه‌كانی‌ تر كه‌ به‌شێوه‌ی‌ ته‌ندروست ئاماده‌ده‌كرێن ده‌بنه‌ هۆی‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ ئاستی‌ زانستی‌ و توانای‌ وه‌رگرتنی‌ خوێندكاران 
دكتۆر جوناثان تمام كه‌ سه‌رپه‌رشتی‌ ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ی‌ كردووه‌ ده‌ڵێت خواردنه‌ خێراكان كاریگه‌ری‌ خراپیان له‌سه‌ر عه‌قڵ و هه‌ڵسوكه‌وتی‌ منداڵان ده‌بێت بۆیه‌ پێو یسته‌ له‌لایه‌ن حكومه‌ت و وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ هه‌ر ولاَتێكه‌وه‌ به‌وردی‌ چاودێری‌ بكرێن 



له‌عه‌ره‌بیه‌وه‌ : مولود محمد 
سه‌رچاوه‌ : سایتی‌ صحتی‌

1962 جار خوێندراوەتەوە
17/03/2016

بابەتی زیاتر