داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
ئه‌ندازه‌ 21:00 24:00
پرد 10:10
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هەولێر.. کاتژمێرەکەی باخی شار شەش مانگە لەکار کەوتووە


بەڕێوەبەری شارەوانی یەک، بەشدار رەزا سەیدگوڵ: ""بەهۆی ئەوەی لە ئێستادا خەریکی کارکردنین بۆ چاککردنەوەی ئەم کاتژمێرە، بۆیە پێشبینی دەکەین لە چەند رۆژی داھاتوودا بکەوێتەوە کار". 

لە ساڵی ٢٠١١ پارێزگای ھەولێر ھەستا بە دروستکردنی کاژمێرێکی گەورە لە ناوەڕاستی بازاڕی شاری ھەولێر، کاتژمێرێکی چوار روویی بوو کە هەر سەعات جارێک زەنگی لێ دەدا و دواتر بەھۆی ھەندێک کێشەی بچووکەوە، چەند جارێک لە کار کەوت و چاککرایەوە بەڵام دواجار پێشی شەش مانگ بە یەکجاری لەکارکەوت و ھەنگاوی میلەکانی وەستا. 

دوای شەش مانگ لە وەستانی، لە ئێستادا پارێزگاری هەولێر و شارەوانی یەک خەریکی چاککردنەوەی ئەم کاتژمێرەن و هەردوولا جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە لە هەوڵی ئەوەدان، چەند رۆژێک دوای نەورۆز کاتژمێرەکە بکەوێتەوە کار. 

جێگری پارێزگاری ھەولێر تاھیر عەبدوڵڵا ئاماژەی بە چاککردنەوەی ئەم کاتژمێرە کرد و بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو و گوتی: "کاتی خۆی ئەم کاتژمێرەمان لە ناو سەنتەری شار دانا بۆ ئەوەی ببێتە رەمزێک و سیمایەکی جوان بە شاری ھەولێر ببەخشێت بەڵام بەداخەوە لەماوەی رابردوودا ئەم کاتژمێرە بەھۆی کێشەیەکی تەکنیکی لەکار کەوت و ئێستا بەھەوڵی کەسانی پسپۆڕ خەریکی چاککردنەوەین". 

     جێگری پارێزگای ھەولێر گوتیشی: "بە ھۆی ئەوەی کاتی خۆی ئەم کاتژمێرە لە وڵاتی چین ھاتووە، بۆیە پێویستی بە کەسانی شارەزا ھەیە بۆ چاککردنەوە و لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە بەردەوام چاودێری بکرێت و ئێستا خەریکی چاککردنەوەین".

بەھۆی ئەوەی چەقی بازاڕ دەکەوێتە سنووری شارەوانی یەک و بەڕێوەبەری ئەم شارەوانییەش ئاماژەی ھۆکاری لەکارکەوتنی ئەم کاتژمێرەی کرد و پێی وایە دەبێت کەلوپەلەکانی لە دەرەوەی ھەرێم بۆ بێنن. 

بەڕێوەبەری شارەوانی یەک، بەشدار رەزا سەیدگوڵ لە لێدوانێکی بۆ ئاژانسی ئانادڵو گوتی:" کاتی خۆی کەلوپەلەکانی لە وڵاتی چین ھاتووە و لە ساڵی ٢٠١١ دروست کرا، لە ئێستادا تووشی کێشەی تەکنیکی بووە و کێشەکەی گەورەیە و ئەم جۆرە کاتژمێرانەش کەلوپەلییان لە ھەرێمی کوردستان نییە". 

سەبارەت بە پارەی تێچوو بۆ چاککردنەوەی کاتژمێرەکە، بەشدار رەزا گوتی: "ناتوانین ئەو بڕە پارەیەی دیاری بکەین چونکە لە ئێستادا وەستایەکی خۆماڵی کاری لەسەر دەکات و چاوەڕێی ئەوە دەکەین بزانین چەندی پێویستە و پاشان ئەو بڕە پارەیە دیاری دەکرێت". 

سەبارەت بە کاتی دیاریکراو بۆ چاککردنەوەی کاتژمێرەکە، بەشدار رەزا سەیدگوڵ گوتی: "بەهۆی ئەوەی لە ئێستادا خەریکی کارکردنین بۆ چاککردنەوەی، بۆیە پێشبینی دەکەین لە چەند رۆژی داھاتوودا بکەوێتەوە کار". 

لەبارەی گوژمەی تێچووی دروستکردنی کاتژمێرەکە، بەڕێوەبەری شارەوانی یەک گوتی: "کاتی خۆی کە بازاڕی دەڵاڵخانە تێکدرا و بە دیزاینێکی دیکە دیواربەندی بۆ کرایەوە، دروستکردنی ئەم کاتژمێرەش لەسەر بوودجەی دیواربەندی بازاڕی دەڵاڵخانە بوو، بۆیە بە وردی ناتوانین بڕی تێچووی درووستکردنی ئەم کاتژمێرە دیاری بکەین". 

    جێی ئاماژەیە ئەم کاتژمێرە لە گۆڕەپانی باخی شار لە ساڵی 2011 لە کاتی نۆژەنکردنەوەی بازاڕی دەڵاڵخانە لەسەر شێوەی چوارگۆشەیی دروست کراوە و بەرزییەکەی 17 مەتر و پانییەکەی هەر لایەک 3 مەترە و لەسەر هاوشێوەی کاتژمێری بیگ بینـی وڵاتی بریتانیا دیزاین کراوە. 

1474 جار خوێندراوەتەوە
20/03/2016

بابەتی زیاتر