داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

ئەگەر گێری ئۆتۆمبێلەكەت ئۆتۆماتیكە ئەم زانیاریانە بزانە



لێخوڕینی ئۆتۆمبیل گێڕ ئۆتۆماتیك زۆر ئاسانە و شۆفێر ماندوو ناكات، بەڵام رەچاو كردنی ئەم خاڵانەی خوارەوە باشترە و ئۆتۆمبیلەكەت بۆ ماوەیەكی زیاتر پارێزراو دەبێت.

– تەنها ئیستۆپ – برێك بەكاربهێنە بۆ وەستاندنەوەی ئۆتۆمبیل نەك گێڕ گۆڕین یان راكێشانی هاند برێك.

– لەكاتی وەستاندا، هاند برێك راكێشە بەڵام زۆر توندی مەكە كە لەكاتی گەڕانەوەیدا، ناخۆش بەدەستەوە بێت.

– لەكاتی وەستانی كاتیدا، گێڕ بخە سەر “N” و برێك راكێشە، نەك ئیستۆپ بكەیت یان لەسەر “D” بیهێڵیتەوە.

– وریابە، تا ئۆتۆمبیل بەتەواوی نەوەستێ، گێڕ مەگۆڕە بۆ “P” چونكە زەرەری گەورەت لێدەدات.

– پێویستە بیری گۆڕینی رۆن و هایدرۆلیكی گێڕت هەبێ، پێویستە 150 هەزار كم زیاتر لەسەری نەڕۆیت و زوو فەحسی بكە نەكا كەم بكات.

– نەكەی هەر گیز ئەو هەڵەیە بكەیت كە بەدەم رۆیشتنەوە گێڕی “D” بگۆڕی  بۆ “R” چونكە ئەوە تەمەنی گێڕەكەت كورت دەكاتەوە.

– ئەگەر خێرایی ئۆتۆمبیلەكەت لە 20 كم زیاترە، هەرگیز بیر لەوە مەكەرەوە كە گێڕەكەی لە “N” ەوە بگۆڕێ  بۆ “D” یان بە پێچەوانەوە، چونكە وردە وردە گێڕەكەت خراپ دەكات.

– كاتێ گێڕی ئۆتۆمبیلەكەت لەسەر “N” پێ بە سلێكتەری بەنزیندا مەنێ و پاشان لەپڕ بیدەیتە “D” بۆ ئەوەی ئۆتۆمبیلەكە بەخێرایی دەست بكات بەجوڵە، چونكە ئەوە زۆر خراپە، هەم بۆ گێڕ هەمیش بۆ مەكینە.

– كارێكی باش ناكەیت ئەگەر ئۆتۆمبیلەكەت بۆ 10 چركە زیاتر راگرت و گێڕەكەی لەسەر “D” باشترە بیدەیتە گێڕی و “N” هاند برێك راكێشە.

واز لەو خووە بێنە كە هەر ئۆتۆمبیلەكە وەستاند خێرا گێڕەكە بدەیتە “P” بەتایبەتی لەكاتی وەستان لە ترافیك لایتدا.


ئامادەكردنی :  كورد ئۆتۆ
سەرچاوە/ سایتی‌ هاتوچۆی‌ سلێمانی‌


13518 جار خوێندراوەتەوە
25/03/2016

بابەتی زیاتر