داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
ئه‌ندازه‌ 21:00 24:00
پرد 10:10
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

بزانە وڵاتانی دونیا لە چیدا یەكەمن‌و عێراقیش لە چیدا یەكەمه


زۆرن ئه‌و ولاتانه‌ی‌ دونیا كه‌ هه‌ریه‌كه‌و به‌ شتێك پله‌ی‌ یه‌كه‌می‌ له‌ دونیادا به‌ ده‌ست هێناوه‌و پێشی‌ وڵاتانی‌ دیكه‌ كه‌وتووه‌، بۆ نمونه‌ وڵاتی‌ سعودیه‌ ده‌وڵه‌مه‌نترین وڵاته‌ به‌ نه‌وت، ئێران ده‌وڵه‌مه‌نترین وڵاته‌ له‌ رووی‌ یه‌ده‌گی‌ نه‌وته‌وه‌ ئه‌مریكا گه‌وره‌ترین وڵاته‌ له‌ رووی‌ سه‌ربازی‌و پیشه‌سازی‌ چه‌ك‌و ته‌قه‌مه‌نیی‌و هه‌روه‌ها له‌ روی‌ به‌كاربردنی‌ نه‌وته‌وه‌.

 روسیا خاوه‌نی‌ فروانترین رووبه‌ری‌ زه‌وییه‌، عێراق یه‌كێكه‌ له‌و وڵاتانه‌ی‌ كه‌ به‌ نه‌وت زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده‌، ئه‌ندۆنیسیا خاوه‌نی‌ زۆرترین دورگه‌یه‌، دانیمارك خۆشبه‌ختترین هاوڵاتی‌ هه‌یه‌، نه‌رویج خاوه‌نی‌ گرانبه‌ها ترین جۆری‌ نه‌وته‌ به‌ڵام وڵاتێك نیه‌ كه‌ نه‌وتی‌ زۆر بێت به‌ڵام به‌و نه‌وته‌ كه‌مه‌ی‌ هه‌یه‌تی‌ بوه‌ته‌ جوانترین‌و ئارامترین وڵات‌و خه‌ڵكه‌كه‌شی‌ به‌ ئاسوده‌یی‌ ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.

 وڵاتی‌ زۆری‌ دیكه‌ هه‌یه‌ كه‌ هه‌ریه‌كه‌و به‌ شتێك یه‌كه‌مینه‌ ئه‌مه‌ش هه‌ندێكی‌ تره‌و بشزانه‌ عێراق له‌ چیدا پله‌ی‌ یه‌كه‌می‌ به‌ده‌ست هێناوه‌.

- گەورەترین تاوەری جیهان لە ئیماراتە كه‌ پێشتر ناوی‌ دوبه‌ی‌ بوو به‌ڵام دواتر ناوه‌كه‌ی‌ گۆرا بۆ تاوه‌ری‌ خه‌لیفه‌.

- چین خاوه‌نی‌ زۆرترین دانیشتووانی‌ زه‌وییه‌ كه‌ یه‌ك ملیارو 360 ملیۆن دانیشتووانی‌ هه‌یه‌و هاوكات خاوه‌نی‌ به‌هێزترین‌و تۆكمه‌ ترین ئابووریه‌ له‌ جیهاندا.

- جوانترین گوند لە ئەڵمانیایە بەناوی گارمیش پاركتین شیرین لە ناوچەی باڤاریا هه‌روه‌ها وڵاتی‌ فه‌ره‌نسا خاوه‌نی‌ جوانترین دڵرفێنترین گونده‌.

- گەورەترین مزگەوت لە جەزائیرە كە بەم دوایانە دورست كراوەو نیو ملیار دۆلاری تێچووە.

- گەورەترین كاتژمێر لە وڵاتی سعودیه به‌ناوی‌ كاتژمێری‌ مه‌لیك عه‌بدولعه‌زیز كه‌ چركه‌ ژمێره‌كه‌ی‌ به‌ چه‌ندین ته‌ن ئه‌ژمێرێت.

- دەوڵەمەنترین یانەی وەرزشی لە وڵاتی ئیسپانیایە كە یانەی ریاڵ مەدریدە.

- یەكەمین زوبان كە زۆرترین شێوەزار لە خۆ دەگرێت زبانی فلیپینیەكانە كە زیاتر لە 300 شێوەزاری هەیە.

- عێراقیش بە گەورەترین و فراوانترین گۆرستان یەكەمە كە گۆرستانی وادی‌ سەلامە لە نەجەف كە زیاتر لە 6 ملیۆن گۆر لە خۆدەگۆریت كه‌ هه‌موویان شیعه‌مه‌زهه‌بن.

3418 جار خوێندراوەتەوە
26/03/2016

بابەتی زیاتر