داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
ئه‌ندازه‌ 21:00 24:00
پرد 10:10
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

یاپراغی گەڵامێو بخۆ ،سوودە سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانی بزانه‌


یاپراغ یەكێكە لە خواردنە بەناوبانگەكان لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، رەنگە لە وڵاتان زیاتر بەرێكخراوی بیكەن و بەپێی جۆری ئەو میوەی بەكاردێت ناوی هەبێت، لای خۆمان وەكوشتەكانی ترمان بەتێكەڵاوی دەیكەن.

یاپراغی گەڵامێو دەكرێت بەتەنیا یان بەتێكەڵ لەگەڵ میوەكانی تر بكرێت، رەنگە پیاوان زۆر حەزی لێ نەكەن و لەسەر خاتری پایە و مانووبوون و حەزی هاوسەرەكانیان قسەی زۆر لەسەر نەكەن و ناحەزیان دەرنەبڕن، بەڵام دوای زانینی سوودەكانی رەنگە رایان بگۆڕێت:

1-دەبێتە مایەی چالاككردنی زیاتری جگەر و كاردەكاتە سەر تەندروستییەكەی و بەرگری لە دژی هەوكردن زیاتر دەكات.

2-گەڵای مێو لەو رووەكانەیە كە یاریدەرە بۆ رێكخستن و كاركردنی دڵ و بۆ نەخۆشان بەنەقرەس و شەكرە بەسوودە و كاریش لەسەر چارەسەركردنی رۆماتیزم دەكات، بەهۆی رزگاركردنی لەش لە ترشە ئەندامییەكان كە بەهۆی خواردنی چەوری و پرۆتینەكانەوە بەرهەم دێت.

3-گەلامێو كار بۆ چارەسەركردنی چەند نەخۆشییەكی تر دەكات وەك جۆرە جیاوازەكانی شێرپەنجە، ئەوەش بەوهۆیەی كە چەند مادەیەكی تیادایە لە شێرپەنجە دەتپارێزێت، بەتایبەتی شێرپەنجەی ریخۆڵەكان.

4- رێژەی كۆلیسترۆل لەخوێن كەم دەكاتەوە و كار بۆ نەهێشتنی روودانی رەقبوونی خوێنبەرەكان و كەمبوونەوەی قەتیسبوونی میز و ئێش و ئازارەكانی ئەو حاڵەتە دەكات.

5- لەپاڵ ئەو سوودانەی گەڵامێو كار بۆ چالاككردنی سووڕی خوێن دەكات، بەتایبەتی لە پیاودا كە ئەوەش توانای سێكسیان زیاتر دەكات.

5803 جار خوێندراوەتەوە
27/03/2016

بابەتی زیاتر