داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
ئه‌ندازه‌ 21:00 24:00
پرد 10:10
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌و ڕاستیانه‌ى ده‌رباره‌ی خورما نه‌مانبیستون


 خورما یه‌كێكه‌ له‌و میوانه‌ی زۆربه‌مان ده‌یخۆین و تاڕاده‌یه‌كیش له‌ سوده‌كانی‌ شاره‌زاین به‌ڵام هه‌رگیز بیر له‌و ڕاستیه‌ سه‌رنجڕاكێشانه‌ ناكه‌ینه‌وه‌ كه‌ ده‌رباره‌ی ئه‌م خۆراكه‌ به‌سووده‌ هه‌ن، كه‌ گرنگترینیان بریتین له‌:

• وشه‌ی خورما وشه‌یه‌كی‌ كۆنه‌ و له‌ زمانی‌ گریگیه‌كاندا به‌مانای په‌نجه‌ دێت.

• ماده‌ سوودبه‌خشه‌كانی‌ وه‌ك كالیسیۆم، زین، ئاسن و مه‌گناسیۆم و چه‌ندین ماده‌ی تری‌ سوودبه‌خش له‌خۆ ده‌گرێت كه‌ ڕێگرن له‌ توشبوون به‌ فشاری‌ خوێن .

• به‌هۆی ئه‌و ئه‌نتی‌ ئۆكسیدانتانه‌ی كه‌ تێیدایه‌ ڕێگری‌ ده‌كات له‌ توشبوون به‌ نه‌خۆشیه‌ وه‌رزیه‌كان.

• تاكه‌ میوه‌یه‌ كه‌ له‌سه‌ر زه‌وی‌ كه‌مترین كه‌س حه‌ز به‌ خواردنی‌ ناكه‌ن یان بۆ جه‌سته‌یان نه‌گونجاوه‌.

• به‌هۆ ئه‌و ئاو و شه‌كره‌ی كه‌ له‌ پێكهاته‌یدایه‌ ده‌بێـه‌ هۆی درێژكرنی‌ ته‌مه‌ن.

• به‌هۆی ئه‌و سووده‌ زۆره‌ی كه‌ له‌ داره‌كه‌ی و میووه‌كه‌ی ده‌بیندرێت به‌ (داری‌ ژیان) ناسراوه‌ له‌ نێو خه‌ڵكید.

• مێژوی‌ خورما ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ 8.000 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر كه‌ له‌ عێراق ڕوێندراوه‌.

• هه‌موو دارێكی‌ خورما پێویستی‌ به‌ به‌سه‌ربردنی‌ 100 ڕۆژ له‌ 100 پله‌ی گه‌رمی‌ فه‌هه‌ره‌ن هایت هه‌یه‌ بۆ دروستكردنی‌ به‌رهه‌مێكی‌ باش.

• ڕوبه‌ری‌ 3% هه‌موو گۆی زه‌وی‌ به‌ داری‌ خورما داپۆشراوه‌ كه‌ توانای به‌رهه‌مهێنانی‌ چوار ملیۆن ته‌ن خورمایان هه‌یه‌ ساڵانه‌.

• زیاتر له‌ 200 جۆر خورما له‌ جیهاندا هه‌ن كه‌ جۆری‌ (مجول) گه‌وره‌ترین و هاوكات گرانترینیانه‌.

4379 جار خوێندراوەتەوە
27/03/2016

بابەتی زیاتر