Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئیتاڵیا لە ٢٠١٥دا زۆرترین شەرابی دروست کردووە


ساڵی‌ 2014 فه‌ره‌نسا زۆرترین بڕی‌ شه‌رابی‌ دروست ده‌كرد، به‌ڵام بۆ ساڵی‌ 2015 ئیتالیا ئه‌و ریزبه‌ندییه‌ی‌ له‌ فه‌ره‌نسا وه‌رگرت.

رێکخراوی "نێودەوڵەتی باخ و شەڕاب" رایگەیاند: "لە ساڵی ٢٠١٥دا ئیتاڵیا ٤٩ ملیۆن ھێکتۆلیتر و فەڕەنساش ٤٧ ملیۆن ھێکتۆلیتری شەرابی دروست کردووە و بەم پێیەش ئیتاڵیا بووە خاوەن زۆرترین دروستکەری شەراب لە جیھاندا".

ئاماژە بەوە دەکرێت دابەزینی دروستکردنی ئاستی شەرابی فەڕەنسا بەھۆی گۆڕانکاریی نەریتەکانی ئەو وڵاتە ھاتبێتە ئاراوە.

بەپێ داتاکانی فەرمی لەوبارەیەوە، لە ساڵانی شەستەکانی سەدەی رابردوودا ھەر فەڕەنسییەک ساڵانە نزیکەی ١٠٠ لیتر شەرابی دروست دەکرد، کەچی لە ٢٠١٥دا ئەو رێژەیە بۆ ٤٢ لیتر دابەزیوە.

سەرەڕای دابەزینی ئاستی دروستکردنی شەراب لە فەڕەنسا، لە ساڵی ٢٠٠٠ەوە هەتا ئێستا ئاستی شەراب لە جیھاندا سەدا شەش زێدەبوونی بەخۆوە دیتووە.

پێشبینی دەکرێت وڵاتی چین لە ٢٠٢٧دا ببێتە خاوەنی دروستکردنی زۆرترین شەراب لە جیھاندا.

1590 جار خوێندراوەتەوە
29/03/2016

بابەتی زیاتر