داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
ئه‌ندازه‌ 21:00 24:00
پرد 10:10
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

لووتی‌ مرۆڤ ئه‌م توانایه‌ی‌ هه‌یه‌



وێڕای‌ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی‌ ده‌سته‌كه‌یان؛ مامۆستایانی‌ نارازی‌ به‌رده‌وامن له‌ بایكۆت

زانایان و توێژه‌ره‌وان توانییان بگه‌نه‌ ئه‌و ڕاستییه‌ی‌ كه‌ لوتی‌ مرۆڤ له‌توانایدایه‌ كه‌ یـه‌ك تـرلـیـۆن و بگـره‌ به‌قـه‌د ژماره‌ی‌ بێ كۆتاش بۆنه‌كان له‌یه‌كتری‌ جیا بكاته‌وه‌ .

هه‌ر له‌و توێژینه‌وه‌ تازه‌یه‌یاندا, زاناكان گه‌یشتوونه‌ته‌ ئه‌و ڕاستیه‌ی‌ كه‌ مرۆڤ ده‌توانێت تا چه‌ندین ملیۆن ڕه‌نگیش له‌یه‌كتری‌ جیابكاته‌وه‌ و نزیكه‌ی‌ ( 340,000 ) ئاوازی‌ ده‌نگیش بناسێته‌وه‌, به‌ڵام ئه‌وه‌ی‌ بۆنكردن و توانای‌ لوته‌كانی‌ بووه‌ته‌ نهێنییه‌كی‌ زۆر گه‌وره‌ له‌لایان .

له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ تاقیگه‌ی‌ زانستی‌ و ده‌ماری‌ و ڕه‌فتاری‌ له‌زانكۆی‌ ( روكفلر ) له‌ نیویۆرك ( لیزلی‌ فوسشال ) به‌ئاژانسی ڕۆیته‌رزی‌ ڕاگه‌یاندووه‌ كه‌ به‌پێی‌ زانیارییه‌ به‌ده‌ستهاتووه‌كان له‌ساڵانی‌ بیسته‌كانی‌ سه‌ده‌ی‌ ڕابردووه‌وه‌ بڕوا وه‌ها بوو كه‌لوتی‌ مرۆڤ ته‌نها ده‌توانێت ( 10,000 ) بۆن له‌یه‌كتر جیابكاته‌وه‌, به‌ڵام له‌نوێترین توێژینه‌وه‌ و تاقیكردنه‌وه‌كاندا ئێستا ئێمه‌ بۆمان ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ نه‌خێر لـوتـی‌ ئاده‌میزاد له‌توانایدا هه‌یه‌ كه‌ زیاتر له‌ یـه‌ك تـرلـیـۆن بـۆن و بگـره‌ زیـاتـریش له‌یه‌كتری‌ جیا بكاته‌وه‌ و هه‌ر ئه‌وه‌شه‌ كه‌ ته‌واوی‌ زانایان و پسپۆڕانی‌ تووشی شۆكێكی‌ گه‌وره‌ كردووه‌ . 


1655 جار خوێندراوەتەوە
30/03/2016

بابەتی زیاتر