نیشاستە شیرین نیە، بەڵام شەکرە سروشتییەکان شیرینن و کاتێک مۆز بە باشی گەیشت بەو مانایەیە کە نیشاستەکەی گۆڕاوە بۆ شەکر، ئەمەش وادەکات هەرسکردنی ئاسانتر بێت، هەڵبەت بەباوەڕی پسپۆڕان ڕێژەی ڤیتامین و ماددە کانزاییەکان لەم کاتەدا کامتر دەبنەوە، لەبەر ئەوە پێویستە مۆزی گەییو لە سەلاجەدا هەڵبگیرێت.
لە لێکۆڵینەوەیەکی نوێدا پسپۆڕانی یابانی خاڵێکی نوێیان لەبارەی مۆزەوە ئاشکرا کرد، لەسەر بنەمای دەرەنجامەکانی ئەم پسپۆڕانە مۆز چەندە زیاتر بگات پێکهاتەی ئەنتی ئۆکسان و دژە شێرپەنجەی زیاتر بەرهەم دەهێنێت، کاتێک کە مۆز بە شێوەیەک گەیشت کە خاڵی قاوەیی لەسەر توێکڵە زەردەکەی دەرکەوتن، ماددەیەکی تێدا دروست دەبێت بە ناوی TNF، ئەم ماددەیە دەتوانێت خانە نائاسیی و تێکچووەکانی لەش لەناو ببات، بە مانایەکی تر مۆزی گەییو کە خاڵی قاوەیی یان ڕەش بە توێکڵەکەیەوە دەردەکەوێت، کاریگەری زیاتری هەیە لەسەر تەندروستی لەش و سیستمی بەرگری لەش.
لەبەر ئەوە باشترین کات بۆ خواردنی مۆز ئەو کاتەیە کە بەتەواوی گەیشتووە، بەڵام ئەگەر تووشی شەکرەی جۆری ٢ بویت یان دەتەوێت ڕێژەی شەکری لەشت بەرز نەبێتەوە، پیویستە کاتێک مۆز بخۆیت کە هێشتا سەوز ڕەنگە و بەباشی نەگەیشتووە
8445 جار خوێندراوەتەوە
30/03/2016