داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

كار بۆ سازكردنی‌ ڤیستیڤاڵێكی‌ كورته‌ فلمی‌ ژینگه‌یی ده‌كرێت



تا ئێستا له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ڤیستیڤاڵێكی‌ تایبه‌ت به‌ كورته‌ فلمی‌ ژینگه‌یی ئه‌نجام نه‌دراوه‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ رێكخراوێكی‌ تایبه‌ت به‌ ژینگه‌، ئاماده‌كاری‌ ده‌كات بۆ سازكردنی‌ ئه‌و ڤیستیڤاڵه‌ له‌ رێگه‌ی‌ كۆمپانیاكانی‌ كه‌رتی‌ تایبه‌ته‌وه‌ . 

مه‌عروف مه‌جید . سه‌رۆكی‌ رێكخراوی‌ ئاینده‌ بۆ پاراستنی‌ ژینگه‌ به‌ دیجیتاڵ میدیای‌ كۆمه‌ڵی‌ وت، گومانی‌ تێدا نیه‌ ئه‌ركی‌ سه‌ره‌كی‌ رێكخراوه‌كانی‌ كۆمه‌ڵی‌ مه‌ده‌نی‌ هۆشیاركردنه‌وه‌ی‌ كۆمه‌ڵگایه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌و رێگه‌یه‌وه‌ نه‌وه‌یه‌كی‌ ته‌ندروست و هۆشیار پێبگات ، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ هه‌ستمان كرد ئه‌و بۆشاییه‌ هه‌یه‌ له‌ بواری‌ هۆشیاری‌ ژینگه‌ییدا ،به‌نیازی‌ ئه‌نجامدانی‌ ڤیستیڤاڵێكی‌ كورته‌ فلیمین، كه‌ تایبه‌ت بێت به‌ ژینگه‌ ئه‌ویش له‌ رێگه‌ی‌ كۆمپانیاكانی‌ كه‌رتی‌ تایبه‌ته‌وه‌ و هه‌نگاوه‌كانمان ده‌ست پێكردووه‌،

مه‌عروف مه‌جید ئه‌وه‌شی‌ وت، ئه‌م كاره‌ی‌ ئێستاش ده‌ستمان پێكردووه‌ ده‌بێته‌ بناغه‌یه‌ك بۆ ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ ، له‌ ئێستادا  سه‌ردانی‌ كۆمپانیای‌ ریكۆرد مان كرد ، كه‌ ئه‌و كورته‌ فلمه‌ به‌رهه‌م بهێنرێت به‌ناوی‌ ، پیاوی‌ ژینگه‌ ،  به‌ سپۆنسه‌ری‌ رێكخراوی‌ ئاینده‌ بۆ پاراستنی‌ ژینگه‌، خۆشبه‌ختانه‌ گه‌یشتینه‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ كاره‌كه‌ بكه‌ین ، له‌ ئێستادا كاره‌كه‌ 90%كاره‌كانی‌ ته‌واو بووه‌، 

سه‌رۆكی‌ رێكخراوی‌ ئاینده‌ ئه‌وه‌شی‌ وت، بری‌ پاره‌كه‌ی‌ برێكی‌ زۆر مام ناوه‌نده‌ و كۆمپانیای‌ به‌رهه‌مهێن زۆر هاوكارمان بوون ئه‌وانیش ته‌نها مه‌به‌ستیان ئه‌وه‌بوو له‌و رێگه‌یه‌وه‌ خزمه‌ت به‌ ژینگه‌ بگه‌یه‌نین ، كه‌ به‌ داخه‌وه‌ ده‌بوو لایه‌نی‌ په‌یوه‌ندیدار ئه‌و كارانه‌یان بكردایه‌ یان لایه‌نی‌ كه‌م،  كه‌ناڵه‌كانی‌ راگه‌یاندن گرنگییان به‌و جۆره‌ كورته‌ فلم و ریكلامانه‌ بدایه‌ . رۆژانه‌ له‌ شاشه‌ی‌ كه‌ناڵه‌كانیانه‌وه‌ بلاَو بكرایه‌ته‌وه‌.

سه‌رۆكی‌ رێكخراوی‌ ئاینده‌ بۆ پاراستنی‌ ژینگه‌ وتیشی‌ " وێنه‌گرتنه‌كه‌ی‌ له‌ شاری‌ سلێمانی‌  له‌ یه‌كێك له‌ پاركه‌كان گیراوه‌ ،ك ئه‌و كورته‌ فلمه‌ 5 خوله‌كه‌، سه‌باره‌ت به‌ په‌خشكردنی‌ ئه‌و كورته‌ فلمه‌هێشتا بریاری‌ كۆتایمان نه‌داوه‌ له‌ كوێ‌ ده‌بێت، داواكراوه‌ له‌ ڤیستیڤاڵێكی‌ نێوده‌وله‌تی‌ به‌شداری‌ پێبكرێت  هه‌روه‌ها چه‌ند كه‌ناڵێكی‌ ئاسمانی‌ ناوخۆیی و بیانیش داوایان كردووه‌ پێیان بدرێت بۆ نمایش كردنی‌ . 

هاوكات وتیشی‌، وه‌ له‌م جۆره‌كارانه‌ به‌رده‌وام ده‌بین و له‌ نزیكترین كاتدا كاری‌ هاوشێوه‌ی‌ ئه‌م كورته‌ فلمه‌ و رێنمایی و هۆشیاری‌ ژینگه‌یی به‌ شێوه‌ی‌ جیاواز به‌رهه‌م ده‌هێنین . داواش له‌ كۆمپانیاكانی‌ كه‌رتی‌ تایبه‌ت ده‌كه‌ین هاوكارمان بن بۆئه‌وه‌ی‌ له‌ر ێگه‌ی‌ ئه‌وانه‌وه‌ كاری‌ زیاتر و باشتر بكه‌ین . 

1281 جار خوێندراوەتەوە
02/04/2016

بابەتی زیاتر