داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
ئه‌ندازه‌ 21:00 24:00
پرد 10:10
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

بزانه‌ هۆكاره‌كانی‌ توڕه‌ی‌ چی‌ یه‌



ئه‌كرێت ( تووڕه‌یی‌) چه‌ند هۆكارێكی‌ جۆراو جۆری‌ هه‌بێت،به‌م بنه‌مایانه‌ چاره‌سه‌رده‌كرێت.

1_ ئیره‌یی‌.

2_ سه‌بر كه‌می‌ و كه‌م تاقه‌تی‌ و بێتوانایی‌ .

3_ باوه‌ڕ به‌ خۆبوونت نه‌بێت و خۆت به‌كه‌م بزانیت.

4_ زیاد له‌حه‌د هه‌ستیار بیت.

5_ خراپ بیركردنه‌وه‌و گومانی‌ خراپ بردن بۆ كه‌سانی‌ كه‌.

6_ لاسایی‌ كردنه‌وه‌ی‌ ( دایك و باوك) یان هاوته‌مه‌نی‌ خۆی‌ یان هاوپۆلی‌ خۆی‌. به‌ڵگه‌یی‌ توڕه‌یی‌ هه‌رچی‌ بێت به‌م ڕێگایانه‌ ده‌خرێنه‌ پێش چاو تا ڕاده‌یه‌كی‌ زۆر ئه‌توانێ‌ پێش گیری‌ بكات له‌م ڕه‌فتارانه‌.

7_ كاتێك كه‌ تووڕه‌یت له‌ خۆتا گۆڕانكاری‌ بكه‌ بۆ نموونه‌ كه‌مێك پیاسه‌ بكه‌و هه‌وڵ بده‌ له‌م كاتانه‌دا بڕیار نه‌ده‌یت و كه‌مێك ئاو بخۆره‌وه‌ و پشوویه‌ك بده‌.

8_ به‌ خۆت بڵێ‌ هیچ ڕووداوێكی‌ تایبه‌ت ڕووی‌ نه‌داوه‌ .مه‌گه‌ر ئاسمان هاتۆته‌ سه‌ر زه‌ویی‌؟ كه‌سانی‌ كه‌ چی‌ ده‌كه‌ن له‌م بارودۆخه‌دا؟ ئایا هه‌موان پرسه‌ ده‌گرن؟ 

هه‌ركه‌س به‌كاری‌ خۆیه‌وه‌ سه‌رقاڵه‌و كه‌س گرنگی‌ ناداته‌ ئه‌م بابه‌ته‌.

9_ له‌گه‌ڵ كه‌سانی‌ كه‌ زیاتر ئارام و له‌سه‌ر خۆو نه‌رم و نیان و خۆش ڕه‌فتار به‌و تێكه‌ڵی‌ بكه‌.

ڕه‌نگین ئه‌بوبه‌كر
و/ له‌فارسیه‌وه‌

1748 جار خوێندراوەتەوە
03/04/2016

بابەتی زیاتر