داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د كه‌ریم، ئه‌لبومی‌ "بێ‌ تۆ"ی‌ بڵاوكرده‌وه‌



هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د كه‌ریم، ئه‌لبومێكی‌ نوێی‌ به‌ناوی‌ "بێ‌ تۆ "  بڵاوكرده‌وه‌و به‌ وته‌ی‌ خۆی‌ ماوه‌ی‌ چوار ساڵه‌ كاری‌ تێدا ده‌كات، هاوكاتیش وه‌ك خۆی‌ ده‌ڵێت ئه‌لبومه‌ نوێیه‌كه‌ی‌ به‌ ستایلێكی‌ نوێ‌ بڵاوكردوه‌ته‌وه‌.

هونه‌رمه‌ند، ئه‌حمه‌د كه‌ریم له‌ لێدوانێكیدا بۆ دیجیتاڵ میدیای‌ كۆمه‌ڵ ووتی‌، ئەلبومەنوێیەکەم کەماوەی 4ساڵەکاری تێدادەکەم لەساڵی 2016 بەناوی (بێ تۆ )بڵاو کردۆتەوە .

ناوبراو وتیشی‌، ئەلبومی (بێ تۆ) کەدووەم ئەلبومی منە لەژیانی هونەریمدا، ئەمجارە بەسەبکێکی جیاواز لەکارەکانی ڕابردووم کارم تیداکردووەو بەشێوازێکی سەردەمیانەو بەستایلی پۆپ و تەکنۆ بەرهەم هاتووە، هۆکاری گۆڕانکاری ستایلەکە بەهۆی زۆرینەی داخوازی گوێگرو ئەوخەڵکانەی ڕۆژانەدوورو نزیک پەیوەندیم هەبووە لەگەڵیانداو هەست کردنم بەداواکاری زۆرینەیان بەتایبەت چینی گەنجان، بۆیەبڕیارم دائەمجارە گوێ بۆداخوازی سەلیقەی گەنج بگرم و دوور لەسەبکە کلاسیکەکە کاربکەم .

له‌ باره‌ی‌ ئەلبومەکەیه‌وه‌ ئه‌حمه‌د كه‌ریم ووتی‌، ئه‌لبومه‌كه‌ پێکهاتووە لە 10 تراک‌و هاوكاتیش تەنها 1تراکی ئەلبومەکە هۆنراوەی شاعیری گەورەمامۆستا (ئەحمەد هەردی) ە ، تەواوی تراکەکانی تر تێکستی خۆمن، هاوكاتیش له‌ باره‌ی‌ ئاوازه‌كانه‌وه‌، ئه‌و ووتی‌، ئاوازەکان پێک دێن لە دوو بەش بەشێکیان لەفارسیەوە وەرگیراون و ئەوانی ترخۆم ئاوازم بۆداناون .

له‌ وه‌ڵامی‌ ئه‌و پرسیاره‌ی‌ كه‌ بۆچی‌ به‌شێك له‌ ئاوازی‌ تراكه‌كان وه‌رگیراوی‌ فارسین، هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د كه‌ریم ووتی‌، هۆکاری وەرگرتنی ئاوازی فارسیو وەرگێڕانیان بۆکوردی ئەگەڕێتەوە بۆ زۆرگوێگرتنم بۆمیلۆدیەفارسیەکان و کاریگەریان هەبووەلەسەرم وڕەنگی داوەتەوە لەکارەکانمدا .

ئه‌لبومه‌ نوێیه‌كه‌ی‌ هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د كه‌ریم لەناوەندی (ئارۆ) بڵاوکراوەتەوە هاوكات تێچووی کارەکان و بڵاوکردنەوەکەی ئه‌لبومه‌كه‌ لەئەستۆی هونه‌رمه‌ند خۆی‌ بوه‌

1396 جار خوێندراوەتەوە
10/04/2016

بابەتی زیاتر