داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
ئه‌ندازه‌ 21:00 24:00
پرد 10:10
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كچێك داواى كردووه له‌گه‌ڵ كه‌سێك هاوسه‌رگیری‌ بكات كه‌ سزای‌ له‌سێداره‌دانی‌ هه‌یه‌



كچێكی گه‌نج له‌ ئێران داوایەکی پێشكه‌ش به‌ دادگایەکی تاران كرد به‌مه‌به‌ستی هاوسه‌رگیری كردن له‌گه‌ڵ كه‌سێك كه‌ بڕیاری له‌سێداره‌دانی بۆ ده‌ركراوه‌، 

به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی هه‌واڵی میزانی سه‌ربه‌ دادگای ئێركی له‌ ئێران، كچێكی گه‌نج كه‌ ناوی بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه‌، به‌مه‌به‌ستی رزگاركردنی مه‌حكومدراوێك به‌ سێداره‌ داوای كردووه‌ هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ بكات.

سه‌باره‌ت به‌ بابه‌ته‌كه‌، كچه‌ گه‌نجه‌كه‌ ده‌ڵێت: "براكه‌م له‌ یه‌كێك له‌ گرتووخانه‌كانی ده‌ورووبه‌ری تاران حكومدراوه‌، له‌ قاوشه‌كه‌یاندا گه‌نجێك هه‌یه‌ به‌ناوی حه‌سه‌ن كه‌ له‌ ساڵی 2009دا خوشكه‌زایه‌كی خۆی كوشتووه‌، زاواكه‌ی حه‌سه‌ن سكاڵای له‌دژی تۆماركردووه‌ و دادگاش سزای له‌سێداره‌دانی بۆ ده‌ركردووه‌، پاشان دادگای باڵا سزاكه‌ی په‌سه‌ند كردووه‌".

گوتیشی: "ئه‌و له‌به‌ر جووتێك پێڵاو تاوانێكی نه‌خوازراوی ئه‌نجامداوه‌. ئێستا زۆر په‌شیمانه‌، كاتێک بارودۆخیم زانی بڕیارمدا هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ بكه‌م بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سوكاری كوژراوه‌كه‌ و ئه‌وانه‌ی چاودێری دۆسیه‌كه‌ی حه‌سه‌ن ده‌كه‌ن واز له‌ سزاكه‌ بهێنن".

له‌ هه‌واڵه‌كه‌دا باس له‌وه‌ كراوه‌ كه‌ له‌سه‌ر داوای بریكاری دادوه‌ری دادگای كاروباری سزا، داواكراوه‌ لێكۆلینه‌وه‌ له‌ داواكاری كچه‌كه‌ بكرێت.

1620 جار خوێندراوەتەوە
11/04/2016

بابەتی زیاتر