داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
ئه‌ندازه‌ 21:00 24:00
پرد 10:10
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ژمارەی پڵنگ لە جیهاندا زیادی كردووە


لە نێوان ساڵانی ٢٠١٠ و ٢٠١٦دا نزیكەی ٦٩٠ پڵنگ لە جیهان زیادی كردووە و ژمارەیان گەیشتووەتە ٣ هەزار ٨٩٠ پڵنگ.

وەقفی پاراستنی سرووشتی جیهان و دیداری پڵنگی جیهانی لە راگەیەنراوێكیدا ئاماژەی بەوەداوە كە ژمارەی پڵنگ لە جیهاندا لە ٢٠١٠دا ٣ هەزار و ٢٠٠ سەر بوو لەكاتێكدا لەمساڵدا ٦٩٠ سەر زیادی كردووە و ژمارەكەی گەیشتووەتە ٣ هەزار و ٨٩٠.

بەڕێوەبەری وەقفی پاراستنی سرووشتی جیهان ماركۆ لامبەرتینی رایگەیاند كە لەم ساڵانەی دواییدا تەواوی جیهان كاریان كردووە بۆ پاراستنی جۆری ئاژەڵە تایبەتەكان و پاراستنی سرووشت.

 لەلایەكی دیكەوە بەرپرسێكی وەقفی پاراستنی سرووشتی جیهان بەناوی گینەتە هەملەی ئاشكرای كرد كە نیوەی زیاتری پڵنگەكان لە هیندستانن كە ژمارەیان دەگاتە ٢ هەزار و ٢٢٦، ئەمە لەكاتێكدا ئێندۆنیزیا زۆرترین ژمارەی پڵنگ كەم بوونەتەوە. 

بڕیارە لەم هەفتەیەدا نوێنەری ئەو ١٣ وڵاتەی جیهان كە پڵنگیان تێدا دەژی لە نیودەلهی پایتەختی هیندستان كۆببنەوە وهەنگاوەكانی دوو هێندە كردنی ژمارەی پڵنگەكان تاوتوێ‌ بكەن.


1279 جار خوێندراوەتەوە
11/04/2016

بابەتی زیاتر