داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
ئه‌ندازه‌ 21:00 24:00
پرد 10:10
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

منداڵێكی‌ عێراقی‌ بووە حافزی قورئان


سارا ئاڵتونفەکەین کە تەمەنی ١٠ ساڵە و ساڵێک لەمەوبەر لەگەڵ خێزانەکەیدا لە عێراقەوە پەنای بردووەتە تورکیا و لە شاری کوتاهیە نیشتەجێن، دوای ئەوەی کۆرسی لەبەرکردنی قورئانی پیرۆز بەسەرکەوتوویی تەواو دەکات، ئەمڕۆ بڕوانامەی حافزیی وەرگرت. 

موفتی پارێزگای کوتاهیە یوسف گول، لەمیانەی رێوڕەسمی بەخشینی بڕوانامەکان، لە گوتەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد سارا لە تەمەنی پێنج ساڵیدا لە عێراق دەستی بە لەبەرکردنی قورئان کردووە.  

گول ئاماژەی بەوەشکرد سارا و خیزانەکەی ساڵی رابردوو لە کوتاهیە نیشتەجێ بوون و باوکی بۆ ئەوەی کچەکەی درێژە بە لەبەرکردنی قورئان بدات، سەردانی ئەوانی لە بارەگای موفتی شارەکە کردووە و دواتر گوتی: "سارا ماوەی هەشت مانگ سەردانی کۆرسی خوێندنی قورئانی کرد. دواتر و لەمانگی حوزەیرانی رابردوودا بەمەبەستی بەرەوپێشبردنی تواناکانی لەبەرکردنی قورئان، خۆی لە تاقیکردنەوەی دیاریکردنی حافزیی تۆمار کرد و تێیدا سەرکەوتنی بەدەستهێنا. سەرۆکایەتی کاروباری ئاینی بڕوانامەیەکی تایبەتی بۆ سارا ئامادەکردووە. پیرۆزبایی لە سارا و خێزانەکەی دەکەین. هیوادارین ببێتە نموونە بۆ هاوتەمەنەکانی''.

دواتر گول بڕوانامەکەی پێشکەشی سارا ئاڵتونفەکەین کرد و قورئانێکیشی بە دیاریی پێبەخشی.  

لە رێوڕەسمی بەخشینی بڕوانامەکەدا بە سارا، هەریەک لە دایکی، خوشک و براکانی و مامۆستاکەی لە کۆرسی خوێندنی قورئان، ئامادەبوون.  

2333 جار خوێندراوەتەوە
14/04/2016

بابەتی زیاتر